پوتین: ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی رووسیا

پێشتر ئه‌مه‌ریكا له‌و لیسته‌دا نه‌بوو

K24 - مۆسكۆ:

ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، ئه‌مه‌ریكای له‌ ریزی ئه‌و وڵاتانه داناوه‌ كه‌ بوونه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی وڵاته‌كه‌ی.

له‌ پێشوازیكردنی ساڵی 2016 دا، پۆلێنی نوێی ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانیی رووسیای فیدرال، له‌لایه‌ن پوتینه‌وه‌ واژوو كرا و ئه‌مه‌ریكاش یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی رووسیا.

ئه‌و پۆلێنه‌ نوێیه‌ی ستراتیژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، له‌جیاتی پۆلێنی ساڵی 2009 كاری پێده‌كرێت، كه‌ دیمیتری میدڤیدیڤ سه‌رۆكی پێشووی رووسیا و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا واژووی له‌سه‌ر كردبوو، ئه‌وكات نه‌ ئه‌مه‌ریكا و نه‌ رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سیش له‌نێو لیستی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی رووسیادا نه‌بوون.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و پۆلێنه‌ نوێیه‌، پێویسته‌ كار بۆ به‌هێزكردنی زیاتر ئاسایشی نیشتمانی رووسیا بكرێت، به‌و پێیه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی رووسیا له‌ ده‌ره‌وه‌ی خاكی وڵات، پرۆسه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

 

سه‌رچاوه‌: ده‌یلی مه‌یل