ئێران... له ھەر كاتژمێرێكدا 18 خێزان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
لەھەر كاتژمێرێكدا 18 خێزان لە ئێران هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، بە گوێرەی ئامارەكانیش لە 9 مانگی رابردوودا، پارێزگاكانی تاران و ئەلبورز زۆرترین ئاماری تەڵاقییان تێدا تۆماركراوە.
هه‌ر بە گوێرەی ئامارەكان، لە 9مانگی رابردوودا، 122ھەزار و 340 تەڵاق لە ئێران تۆماركراوە، ئەوە لە كاتێكدایە ھەر لەو ماوەیەدا 120ھەزار و 240 ھاوسەرگیری تۆماركراوە و ئاماری تەڵاق 4.2% زیادیكردووە.
وهلیهڵڵا نەسر بەڕێوبەری گشتیی كاروباره كۆمەڵایەتییەكانی رێكخراوی بێھزیستی ئێران، گوتی: "ساڵ بەساڵ ئامارەكانی جیاوونهوه لە ئێران بەرز دەبنەوە، لەھەر كاتژمێریكدا 18 تەڵاق لە ئێران تۆمار دەكرێت، ئەوەش ئاماژەیەكی مەترسیدارە بۆ بارودۆخی كۆمەڵایەتی ئێران".
هه‌روه‌ها گوتی: "سەرجەم لایەن و دەزگا بەرپرسە كۆمەڵایەتییەكان دەبێت بە جدی كار لەسەر ھۆكارەكانی ئەو خەسارە گەورەییە بكەن."
كەمترین ئاماری تەڵاق تایبەتە بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان و پارێزگای یەزد كە بە رای وهلیهڵڵا نه‌سر، ھوكارەكەی دەگەرێتەوە بۆ باوەڕمەندی ئەو ناوچەیە بە ئایین و كلتوورە كۆمەڵایەتییەكان كە لەبەرامبەر دیاردەی تەڵاقدا په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن.
نه‌سڕ گوتیشی: "زۆربه‌ی جیابوونەوەكان لەساڵی یەكەمی ھاوسەرگیریدا روودەده‌ن و ئەوە لە كاتێكدایە كە كەمترین ئاماری تەڵاقی تۆماركراو تایبەتە بە دوای 5 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر ھاوسەرگیریدا".
لە درێژەی قسەكانی دا گوتی:" نەیارەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر لە 40 كه‌ناڵی تهلهڤیۆنییان دامه‌زراندووه به زمانی فارسی، كە مەبەستیان بەلارێدابردنی كۆمەڵگای ئێرانە".