پێگه‌ی نوێی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
K24 - رياز:
عه‌بدوڵڵا بن بجاد ئه‌لعتێبی، کە نووسه‌رێكی سعودییه، لە وتارێکدا کە لە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی شه‌رقو‌لئه‌وسه‌ت به‌ناونیشانی "كورده‌كان و ده‌وڵه‌تانی ئاسیای ناوه‌ڕاست" بڵاوکراوەتەوە، باسی پێگه‌ی كوردى كردووه، وه‌كوو دۆسیيه‌كی گرنگ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ئه‌لعتێبی لە بابەتەکەیدا نووسيويه‌تى: "پێویسته وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ كورد هەبێت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و پێگه جوگرافی و سیاسی و ستراتیژییه‌ی کە كورد هه‌یانه".
نووسه‌ر له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌ی باسی توانای كورد ده‌كات، له به‌ره‌نگار‌بوونه‌وه‌ى داعش، كه به "ترسناكترین میلیشیای توندڕه‌و" وه‌سفيكردووه و نووسيويه‌تى: داعش "یه‌كێكه له هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌كان بۆ سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بیی".
به هۆى شه‌ڕى داعشه‌وه، پێگه‌ى كورد گرنگى زياترى په‌يدا كردووه و به‌و پێيه‌ى جيهان له‌و بڕوايه‌دايه كورد به نوێنه‌رايه‌تى جيهان شه‌ڕى تيرۆرى داعش ده‌كات و له‌و پێناوه‌شدا قوربانى زۆرى پێشكه‌شكردووه.