پۆليسى ئه‌نبار: هێشتا سه‌دا بيستى رومادى داعشى لێيه
K24 – ئه‌نبار:
له پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری رومادی، هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق توانیویانه %80ی ئه‌و شاره له‌ده‌ستی داعش ده‌ربهێنن و تا ئێستا به‌رهه‌ڵستی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌ی یاریگا و شه‌قامی 20 مه‌تری شاره‌كه ماوه.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئه‌نبار، لیوا هادی رزیج له راگه‌یاندنێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، "هێزه هاوبه‌شه‌كان و ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی هۆزه‌كان له جه‌نگی رومادی توانیان له‌سه‌دا هه‌شتای ئه‌و شاره بگرنه‌وه. زیانێكی زۆری گیانی و ماددی به چه‌كدارانی داعش بگه‌یه‌نن".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه روونیكرده‌وه، ناتوانن كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری رومادی رابگه‌یه‌نن به‌هۆی ئه‌وه‌ی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وه‌كو یاریگا و شه‌قامی 20مه‌ترى ئه‌و شاره به‌رهه‌ڵستی و ته‌قه‌ی تێداماوه.
رۆژی 28ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015، هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق به پشتیوانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی له دژى داعش، چوونه ناو سه‌نته‌ری شاری رومادی و گرتنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان راگه‌یاند. دواتر به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی شاره‌كه‌ی كرد .