بواتینگ بۆ یانه‌كه‌ی پێشووی گه‌ڕایه‌وه
k24 ـ هه‌ولێر
بواتینگی یاریزانی هه‌ڵبژاده‌ی تۆپی پێی غانا ریزه‌كانی یانه‌ی شالكه‌ی ئه‌ڵمانیای جێهێشت و به‌ره‌و یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی پێشووی گه‌ڕایه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 4ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، ماڵپه‌ری Goal هه‌واڵی چوونی كیڤن پرینس بواتینگی ته‌مه‌ن 29 ساڵی بۆ یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی بڵاو كرده‌وه و بریاریش سبه‌ی بگاته میلانۆ و پێوه‌ندی به یانه‌كه‌یه‌وه بكات.
بواتینگ پێشتر له 2010 تا 2013 له ریزه‌كانی یانه‌ی میلان یاریی كردووه، له كۆی 11 یاریش 17 گۆڵی تۆمار كردووه، پیشتریش یاریی بۆ یانه‌كانی هێرتا به‌رلین و بورسیا دورتموندی ئه‌ڵمانیا و پۆرتسمۆس و تۆتنهامی ئینگلیزیش كردووه.