یۆنامى: له عێراق ساخته‌كاری به‌ناوی ئێمه‌وه ده‌كرێت
.jpg)
K24 - به‌غدا:
نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ناوى ئه‌وانه‌وه, گرێبه‌ستى ساخته بۆ كڕینى كه‌لوپه‌ل و دابینكردنى خزمه‌تگوزارییه‌كان و كارى بیناسازى له عێراقدا كراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی یان كۆبیش، نێرده‌ی تایبه‌تی یۆنامیدا هاتووه: "چالاكى رێپێنه‌دراو و ساخته هه‌یه، كه له بوارى كڕینى كه‌لوپه‌لى بیناسازى و پێشكه‌شكردنى داواكارى ئه‌نجامدانى گرێبه‌ست ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "یۆنامى هیچ پاره‌یه‌كى وه‌رنه‌گرتووه و وه‌ریش ناگرێت، به‌رامبه‌ر پێدانى پڕۆژه به خه‌ڵك و ئه‌نجامدانى گرێبه‌ست له‌بوارى بیناسازیدا".
روونیشیكردووه‌ته‌وه، هیچ بریكارێك نییه ببێته نێوه‌ندگیر بۆ دابه‌شكردنى فۆرمى پێشكه‌شكردنى بۆند، بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌كانیان له عێراقدا.
هاوكات نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرس نین له‌و پارانه‌ى به‌هۆى ئه‌و به‌ڵگه‌نامه ساختانه‌وه دراون.