بڕیارده‌ری مافى مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگای پێنه‌درا بچێته ناو خاكی ئیسرائیله‌وه، بڕیارده‌ری تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به سكرتێری گشتی رێكخراوه‌كه كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی مه‌كارم یۆبیسیۆنۆدا هاتووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی مه‌كارم ئه‌ركه‌كانی خۆی له نێو خاكی فه‌له‌ستین جێبه‌جێ ده‌كات و به مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی به‌رپرسانی ئیسرائیل روو له‌و وڵاته ده‌كات، رێگای پێ‌نادرێت بچێته ناو خاكی ئیسرائیل و رێگری لێده‌كرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، مه‌كارم له شوێنی خۆی و له‌ناو خاكی فه‌له‌ستینه‌وه، نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كردووه و بڕیاره پۆسته‌كه‌ی خۆی جێبهێڵێت.
مه‌كارم له حوزه‌یران/ یۆلیۆی 2014دا، له‌دوای ریچارد فۆلكی ئه‌مه‌ریكی ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێ سپێردراوه، ئیمانوئێل نه‌حشۆن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلیش بۆ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ گوتی: "ئیسرائیل پێشتر رایگه‌یاندووه كار له‌گه‌ڵ هه‌موو لێژنه‌یه‌ك و نێرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات، ته‌نها مه‌كارم نه‌بێت و پێشتر ئه‌وه كه‌سه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه".
مه‌كارم گوتی: "هیوادارم ئه‌و كه‌سه‌ی له‌دوای من ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت، گه‌لی فه‌له‌ستین دڵنیابكاته‌وه، كه نیو سه‌ده‌یه له ژێر داگیركاریدا ده‌ژین و پێیان بڵێت كه مافه‌كانی مرۆڤ له راستیدا جیهانییه و جیهان ره‌وشه كاره‌ساتباره‌كه‌ی ئێوه له‌بیرناكات".