ئاژانسێكى فه‌ره‌نسا: "كوردستان" دەوڵەتە نوێیەكەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاسته‌

ئاژانسی ھەواڵی لێدیزۆن راپۆرتێكی ئامادەكردووە، بەناونیشانی "كوردستان دەوڵەتە نوێیەكەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست".

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسی ھەواڵی لێدیزۆن راپۆرتێكی ئامادەكردووە، بەناونیشانی "كوردستان دەوڵەتە نوێیەكەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست".

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌: ئه‌گەر لە ئێستادا سەیر بكەین دەبینين كوردستان پەرلەمانێك وحكوومەتێكی كورديی ھەیە. كورد 35 ملیۆن كەسە. رووبەری كوردستان 500 ھەزار كیلۆمەتر دووجایە، كوردەكان نە بەزمانی عەرەبی نە بەزمانی توركی وفارسی قسە ناكەن، بەڵكو زمانی خۆیان ھەیە، كە ئەویش زمانی كوردیە.

ھەروەھا دەڵێت: لە ئێستادا  18 ملیۆن كورد لە باكووری كوردستان دەژین 7 ملیۆن لە باشوور و 8 ملیۆن لە رۆژھەڵات 2ملیۆن كورد لە رۆژئاوا.

ھەروەھا ئاماژەی بەوە كردووە، بەھۆی پارچەبوونی وڵاتەكەیان زۆربەی كوردەكان ئاوارەی وڵاتانی رۆژائاوا بوون زۆرترینیان نیشتەجێی ئەڵمانیان ژمارەكەیان دەگاتە 650ھەزار كورد، جگە لە ئەڵمانیا لە وڵاتانی ديكه‌ی ئەوروپا و ئەمریكاش دەژین.

دوای ئەوەی كوردستان دابەشكرا لە رێككەوتنی سایكس پیكۆ لە نێوان فەرەنسا و بەریتانیا، دوای ئەوە لە ساڵی 1920بەریتانیا ویلایەتی موسڵی بەتەواوی لە كوردستان كردەوە.

لەساڵی 1961 كوردەكان لە گوندەكانی كوردستان دەستیان بە شۆڕش كرد .

لەساڵی 1991 كوردان لە باكووری عێراق وھەرێمی كوردستانی ئێستا راپەرین دژ بە سەدام حوسێنی سەرۆكی ئەوكاتی عێراق 

راپەرینەكەیان ملیۆنێك و400ھەزار كەس بوو دەنگدانەوەی بەدوای خۆی ھێنا چونكە كوردەكان خاەن ئیرادەیەكی بەھێز بوون، بۆیە جۆرج بۆش – باوك- كە ئەو كات سەرۆكی ئەمریكا بوو، ھێڵی 36 دانا دژە فڕینی سەپاند بەسەر عێراق بەشێك لە كوردستان كەوتە ژێر كۆنترۆڵی كوردەكان.

لە دوای ساڵی 2003رووخانی سەدام، كوردەكان بەشداریانكرد لە بوونیاتنانەوەی عێراق، بەڵام كوردان لەپاڵ ئەمەش پەرلەمان و حكوومەتی كوردیان درووستكرد لە كوردستان بوونە خاوەنی ھێزی خۆیان، كە ئەویش پێشمەرگەیە پێشمەرگە وەك سومبوڵێكی پیرۆز سەیردەكرێت لەلایەن كوردەكانه‌وه‌، چونكە پێشمەرگە بەرگری لە خاكی كوردستان كردووە.

لە ساڵی 2005 یەكەم ھەڵبژاردنی عێراق دوای رووخانی سەدام ئەنجامدرا، كوردەكان توانیان دەنگی باش بەدەست بێنن ببنە نەتەوەی دووەم لە عێراق. جەلال تاڵەبانی وەك سەرۆك كۆمار ھەڵبژێردراو بارزانیش وەك سەرۆكی ھەرێم كوردستان.

لەدوای ئەمەوە كوردستان بەشێوەیەكی سەر سوڕھێنەر گەشەی كرد كوردەكان كەوتنە بەھێزكردنی پێگەی خۆیان بەجۆرێك كوردەكانی پارچه‌كانی تر روویان لە ھەرێمی كوردستان كرد چەندین وڵات نوێنەریەتیان لە ھەرێمی كوردستان كردەوە، كوردستان بوو بە مۆدێلێكی دیموكراسی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.

عێراق كەوتە ململانێی كوردستان بۆ ئەوەی رێگربێت لە ھەنگاونان وبەرەوپێشەوەچوون. بۆیە پێشمەرگەی وەك ھێز قبوڵنەكرد لە عێراقدا، دوای ئەوەی شەڕی داعش دەستیپێكرد داعش ھێرشی بۆ سه‌ر كوردستان كرد بۆ ئەوناوچانەی كەوا لە ژێر كۆنترۆڵی عێراقدا بوون كەوتنە ده‌ست داعش، بەڵام پێشمەرگە توانی ئەوناوچانە وەربگرێتەوە لە داعش و ئاڵای كوردستانی لێ ھەڵبكات ھەنگاوبنێن بەرەو سەركەوتنی زیاتر ئێستا كوردستان كاریگەرترین ھێزە رووبەڕووی داعش دەبێتەوە.

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، جگە لەوەی كوردستان مەڵبەندێكی گرنگی سامانی سروشتیە لە ناچەكەدا پێگەی كوردستانیش گرنگە لەو ناوچەیە.

بۆیە دەبێت ئەوە بگوترێت ئەوانەی كوردستانیان دابەشكرد، ئێستا بیر لەچی دەكەنەوە كاتێك دەزانن باشترین ھاوپەیمان لەناوچەكە بۆ رۆژئاوا كوردە ھەم لە رووی ھێزو ھەم پێگەی جوگرافیا و ھەم لەرووی سامانی سروشتی بۆیە ده‌توانيين بڵێين، كورد لە نەخشەی داھاتووی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەوڵەتە.