نووسه‌رێكى فه‌ره‌نسيى: ره‌خنه له نه‌خشه‌سازانى سايكس پيكۆ ده‌گرێت
K24 – پاريس:
پرسى سه‌ر‌به‌خۆيى كوردستان و گۆڕانكارييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بوونه‌ته جێى بايه‌خ و گرنگيپێدانى ميدياى نێوده‌وڵه‌تى.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، له چاپى فه‌ره‌نسيى رۆژنامه‌ى هاڤينگتۆن پۆست‌دا، نووسه‌رى ديارى فه‌ره‌نسا، ئه‌كيل ماخسو، وتارێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا جه‌ختى له‌سه‌ر گۆڕانكارييه نوێيه‌كانى ناوچه‌كه كردووه‌ته‌وه و هۆشداريشى داوه له باره‌ى بێبه‌شكردنى كورد له داهاتووى ناوچه‌كه.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا نووسه‌ر ده‌ڵێت: "لەرووی نێودەوڵەتيى و جیھانیيەوه كوردستان رۆژ بە رۆژ بەره‌و پێشچوون بەخۆیەوه دەبینێت سەرەڕای ئەوەی سنووری ھەیە لەگەڵ رێكخراوی داعش و لە شەڕدایە لەگەڵ ئەو رێكخراوە تیرۆرستییە".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "لەگەڵ ئەوەی كورد شەڕی رێكخراوێكی گەورەی تیرۆرستی دەكات، بەڵام لەلایەكیديكه‌وه كورد ھەنگاو دەنێت بەرەو پێشكەوتنی زیاتر‌و پشتگیری زیاتر بدەست ده‌هێنێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، وڵاتانى رۆژئاوا وه‌ك پێويست ئاوڕيان له كورد و دۆزه‌كه‌ى نه‌داوه‌ته‌وه و به ئه‌ندازه‌ى پێويستيش له رووى سه‌ربازييه‌وه هاوكارييان نه‌كردووه و له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: "رۆژئاوا بە پێی پێویست ھاوكاری كوردی نەكردووه بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "داعش پەلاماری چەند ناوچەیەكی كوردستانی دا، چەندین كەس گيانيان له‌ده‌ستدا و چەندین كچی رفاندوو دەستدرێژیكردنە سەریان، بەڵام كەس فریایان نەكەوت. كورد شەڕی جیھانی دەكرد بەبێ بوونی چەك".
له به‌شێكى ديكه‌ى وتاره‌كه‌يدا ئه‌كيل ماخسۆ، پرسيارى كردووه، "من دەپرسم دادپەروەرییە ھێزێك شەڕی گەورەترین رێكخراوی تیرۆريستی بكات بەبێ بوونی چەك".
ئه‌وه‌شى گوتووه: "پێويسته بیر لەوە بكرێتەوە كورد وەكو گەورەترین ھاوپەیمان لە ناوچەكەدا پڕچەك بكرێت، پشتگیری بكرێت ھەم لە سووریا و ھەم لە عێراق".
له باره‌ى سياسه‌تى رۆژئاواوه، ئه‌كيل نووسيويه‌تى: "تاوەكو دوای ھێرشەكانی پاریس رۆژئاوا جدی نەبوو كاتێ داعش پەلاماری شاری خۆشەویستی ئەوروپییه‌كانی دا ئینجا كەوتنە ئەوەی دەبێت داعش لە ناوببردرێت".
له كۆتايى وتاره‌كه‌شيدا ئه‌و نووسه‌ره فه‌ره‌نساييه نووسيويه‌تى: "100 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر رێككەوتنامەی سایكس پیكۆی نێوان بەریتانیا و فەرەنسا كە كورد لە نەخشەكەدا جێگای نەكرایەوە دابەش كرا، ئێستاش وەك گەورەترین نەتەوەی بێدەوڵەتن لە جیھاندا".
نووسه‌ر له دێڕى كۆتايى نووسينه‌كه‌ى گوتويه‌تى: "ئایا ئێستا ئەوانەی سایكس پیكۆیان نوسيووە، بیریان لەوە نەكردووه‌تەوە كورد ئێستا سيكۆلارترين و باشترین ھاوپەیمانە بۆ ئەوروپا له ناوچه‌كه‌دا".