ده ناوچه‌ی جیهان پێشبینی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕییان لێده‌كرێت
K24 - مۆسكۆ:
گۆڤاری "فۆره‌ن پۆڵه‌سی" ئه‌مه‌ریكی، لیستێكی بڵاوكرده‌وه و ناوی ئه‌و ناوچانه‌ی تێدا نووسراوه كه ئه‌گه‌ری زۆره له ساڵی 2016دا شه‌ڕییات تێدا هه‌ڵبگیرسێت.
دیارترین ئه‌و ناوچانه‌ش بریتین له سووریا، عێراق، یه‌مه‌ن، باشووری سوودان، ئه‌فغانستان، چاد و لیبیا.
گۆڤاره‌كه راشیگه‌یاندووه، ململانێ ناوخۆییه‌كانی توركیا، له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره و پارتی كرێكارانی كوردستان، ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی زیاتر كردووه.
به گوێره‌ی شیكردنه‌وه‌كانی گۆڤاره‌كه، ره‌وشی بۆرۆندی، به‌هۆی مانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئێستای له ده‌سه‌ڵات، له‌گه‌ڵ ده‌ریای باشووری چین، كه ملمانێی بیجینگ و ئه‌مه‌ریكای له‌سه‌ره، دوو ناوچه‌ی دیكه‌ی ئه‌و لیسته‌ن، كه پێده‌چێت له 2016دا، شه‌ڕیان تێدا هه‌ڵبگیرسێت.
گۆڤاره‌كه بێهیوایی خۆی له باره‌ی گرژییه سه‌ربازییه‌كانی جیهان نیشانداوه، به‌و پێیه‌ی به‌شێك له‌و هێزانه‌ی ئێستا له جیهاندا هه‌ن توندڕه‌ون و باوه‌ڕییان به‌وه نییه، كێشه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌وه‌ش وایكردووه هه‌وڵه‌كان بۆ هێنانه‌ئارای ره‌وشێكی ئاشتییانه ئه‌سته‌متر بێت.
گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، پێویسته هه‌وڵی وڵاتانی جیهان دوو هێنده زیاتر بكرێت و ئه‌و وڵاتانه‌ی ململانێ له‌نێوانییاندا هه‌یه، بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ند، هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كێشه‌كان یه‌كلابكرێنه‌وه و پلانێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری بیری توندڕه‌وی ببێته‌وه.
سه‌رچاوه: نۆڤۆستی