بەھۆی بەفربارینەوە دەوام لە زانكۆی سۆران راگیرا
K24- سۆران
بەھۆی شوپۆلی بەفربارینەوە كە لە شەوی رابردووەوە ناوچەكەی گرتووتەوە و ئاستەنگیی بۆ ھاتووچۆی ھاوڵاتیان دروستكردووە، دەوام لە زانكۆی سۆران راگیرا.
دكتۆر ھەژار رەحیمیی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی سۆران بە (كوردستان24)ی راگەیاند: "بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆر و سەختیی رێگاكان سەرۆكایەتیی زانكۆی سۆران ئەمڕۆی كردە پشوو".
ھەژار رەحیمیی گوتیشی: "پێشتر چاوەڕوانی ئەوەمان نەدەكرد بەم جۆرە بەفر ببارێت، بۆیە پشوومان رانەگەیاندبوو، بەڵام ئەمڕۆ بەیانیی كە زانیمان ھاتووچۆ ئەستەمە لە ناو سۆران و دەوروبەری. بە رێگەی ئامێرەكانی پەیوەندیی و پەیجە فەرمییەكانی زانكۆ لە تۆڕە كۆمەڵاتییەكان قوتابیی و مامۆستا و فەرمانبەرانی زانكۆمان ئاگاداركردەوە كە دەوام لە زانكۆ ناكرێ".
ئەمە لە کاتێکدایە شوپۆلێکی فەربارین و باران بارین وا چەند رۆژێکە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، هاوکات لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرمیی بۆ نزیکی یان خوارەوەی سفری سەدیی.