رێگه‌يه‌كى ئاسان بۆ رزگاربوون له‌ قۆڵۆن

توێژینەوەیەكی ئەڵمانی دەریخستووە، ئەو كەسانەی رۆژانە 3 جار بنێشت دەخۆن تووشی نەخۆشی قۆڵۆن نابن.

K24 – ھەولێر:

توێژینەوەیەكی ئەڵمانی دەریخستووە، ئەو كەسانەی رۆژانە 3 جار بنێشت دەخۆن تووشی نەخۆشی قۆڵۆن نابن.

بەگوێرەی توێژینەوەكە، ئەو كەسانەی رۆژانە لە سێ كاتی جیاوازدا بنیشت دەخۆن بە دوور دەبن لە نەخۆشی قۆڵۆن وئیفلیجی ریخۆڵەكان.

توێژینەوەكە لەسەر زیاترلە 3 ھەزار كەس ئەنجامدراوە، دەركەوتووە ئەوكەسانەی رۆژانە لە سێ كاتی جیاوزدا بنیشت دەخۆن رزگاریان بووە لەدەست ئازاراكانی قۆڵۆن و كۆئەندامی ھەرسیان چالاكتر بووە و شلەمەنییەكانی بە تەواوی بەسەر ئەندامانی جەستە دابەشكردووە.

هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه‌، بنێشت جووين، دەروونی مرۆڤ ئارام دەكاتەوە، مرۆڤ دوور دەخاتەوە لە دوودڵی، شەویلەگەكانی دەم چالاك دەكات و سوودی زۆر بە ددان دەگەیەنێت. بەمەرجێك بنێشتەكە تەندروست بێت دڵنیابیت لەوەی بنێشتەكە بەشێوەیەكی تەندروست درووستكراوە.

بۆیە رێنوێنی ئەوكەسانە دەكەن كەوا بەدەست ئازارەكانی قۆڵۆن دەناڵێنن بنێشت بەباشترین چارەسەر دەزانن.