حكومەت سبه‌ى كرده‌ پشوو

حكومەتی ھەرێمی كوردستان، رۆژی چوارشەمەی بە فەرمی كردە پشوو.

K24 – ھەولێر:

حكومەتی ھەرێمی كوردستان، رۆژی چوارشەمەی بە فەرمی كردە پشوو.

گوتەبێژی حكوموتی ھەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی، رایگەیاند، "بە گوێره‌ى یاسای پەرلەمانی كوردستان لە بارەی رۆژانی پشوو، سبەی چوارشەمە 16ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2016،لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت دەبێتە پشووی فەرمی.

ھەموو ساڵێك لە 6ی كانوونى يه‌كه‌مدا، یادی دامەزراندنی سوپای عێراق لە شارەكانی عێراق و ھەرێمی كوردستان دەكرێت بە پشووی فەرمی، ھەرچەندە لە ساڵانی رابردوودا به‌شێك لە ھاووڵاتیانی كوردستان ناڕازی بوونیان دەربڕی لە دیاركردنی ئەو رۆژە وەك پشوو لە ھەرێمی كوردستان، لەبەر ئەوەی خەڵكی كوردستان زۆرترین زیانی لە لایەن سوپای عێراق لە سەردەمی رژێمی بەعس و سەدام حوسێن بەركەوتووە، بەڵام بە یاسا لە پەرلەمانی كوردستان وەك پشوو دیاركراوە.

لە 6ى كانوونى يه‌كه‌م/ يه‌نايرى 1921، سوپای عێراق دامەزراوە و یەكەم فيرقەی سوپاكە بە ناوی (موسا كازم) بووە، لە ساڵی 1958سوپای عێراق كراوە بە چوار فيرقە، دواتر بە تایبەتی لە سەردەمی سەدام حوسێن گۆڕانكاری زۆر بەسەر سوپای عێراقدا ھاتووە و له‌ 2003 له‌ دواى رووخاندنى رژێمى به‌عس، سوپاى عێراق به‌ بڕيارى ده‌سه‌ڵاتى كاتى هاوپه‌يمانان هه‌ڵوه‌شايه‌وه‌. جارێكى ديكه‌ پێكهێنرايه‌وه‌.