برايه‌كى ئه‌لنمر هاته ده‌نگ

K24 – رياز:
كاردانه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بارگرژی نێوان سعودییه و ئێران، بابه‌تی جێ بايه‌خى ئه‌مڕۆی رۆژنامه عه‌ره‌بیه‌كانه.
رۆژنامه‌ی ئه‌لوه‌فد له هه‌واڵێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، محه‌مه‌د ئه‌لنمر برای نمر باقر ئه‌لنمر ئه‌و زانا ئایینیه‌ی شیعه، كه له‌لایه‌ن سعودییه‌وه له سێداره درا، تێكچوونی په‌یوه‌ندی ئێران و چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی لێكه‌وته‌وه.
له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی رایگه‌یاندووه هه‌موو توندوتیژیه‌ك ره‌تده‌كه‌نه‌وه و پێویسته لایه‌نگرانی ئه‌لنمر به شێوه‌ی ئاشتیانه ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕن، به‌پێی رۆژنامه‌كه ئه‌و برایه‌ی ئه‌لنمر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه، كه برایه‌كه‌ی به‌هۆیه‌وه له سێداره درا.
عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لراشد كه نووسه‌رێكی ناسراوی عه‌ره‌به، له رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بابه‌تێكی بڵاوكردۆته‌وه به‌ناونیشانی "ته‌نگژه‌یه‌ك به‌بێ نێوانگیر و دیپلۆماتكاره‌كان" نوسه‌ر له‌بابه‌ته‌كه‌ی باسی به‌ته‌نیا مانه‌وه‌ی ئێران ده‌كات له‌و ته‌نگژه‌یه و مێژووی گرژییه‌كانی سعودییه و ئێرانی خستووه‌ته‌ڕوو.
هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به ته‌نگژه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئێران، رۆژنامه‌ی قودسی عه‌ره‌بی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌ژێر ناونیشانی "بارگرژییه‌كانی سعودییه‌و ئێران نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه".
رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناونیشانی "مه‌ترسی دووباره‌بوونه‌وه‌ی جه‌نگی مزگه‌وته‌كان له عێراق ده‌كرێت"، به‌پێی رۆژنامه‌كه، وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌ك دوای له‌سێداره‌دانی ئه‌لنمر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودییه، خۆپیشاندانی شیعه‌كانی عێراقی به‌دواداهات و چه‌ندین مزگه‌وتی سوننه له عێراق ته‌قێندراونه‌ته‌وه.