مه‌غریبیش هاته ریزی سعودییه
K24 – رياز:
شانشینی مه‌غریب هاوهه‌ڵوێستی خۆی بۆ سعودییه راگه‌یاند. به‌هۆی سوتان و هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه و كونسوڵگه‌ری ئه‌و وڵاته له تاران.
سه‌لاحه‌ددین مزوار وه‌زیری ده‌ره‌وه و هاریكاری مه‌غریب رایگه‌یاند، "هاوده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ سعودییه راده‌گه‌یه‌نین به‌هۆی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه و كونسوڵگه‌ری ئه‌و وڵاته له تاران".
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی تاران، هه‌روه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هاتووه، مه‌غریب ئه‌و ده‌ستدرێژیانه شه‌رمه‌زار ده‌كات، كه كرانه سه‌ر باڵیۆزخانه و كونسوڵگه‌ری سعودییه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا، هاتووه: ئه‌و كارانه دژی بنه‌ماكانی كاری دیپلۆماسیه و پێویسته ئێران ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێبكات به‌رامبه‌ر به پاراستنی نێرده دیپلۆماسی و كونسوڵگه‌ری و كارمه‌نده‌كانیان.
هه‌ڵوێسته‌كه‌ی شانشینی مه‌غریب له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی ته‌نگژه‌ی نێوان سعودییه و ئێران هات، كاتێك هه‌ندێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی به شێوازی جیاجیا پشتیوانی خۆیان بۆ سعودییه دووپاتكرده‌وه.