بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان داوايه‌ك ده‌خاته‌ڕوو
K24 – سلێمانى:
له راگه‌يه‌ندراوێكدا، گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رايگه‌ياندووه، ئه‌وان داواى ئه‌وه ده‌كه‌ن، بۆ چاره‌سه‌رى قه‌يرانه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رێككه‌وتنى سياسيى نێوان لايه‌نه‌كان.
ئه‌مڕۆ له راگه‌يه‌ندراوێكدا، گوته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، شۆڕش حاجى، به ناوى بزووتنه‌وه‌كه‌يه‌وه رايگه‌ياندووه، ئه‌وان "پێشوازی لە هەموو دەستپێشخەری و هەوڵێک دەکەن بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی چەقبەستووی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی ئەو کێشە و قەیرانانەی بەرۆکی هەرێم و هاووڵاتیانی گرتووە".
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، گوته‌بێژه‌كه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان باسى له په‌يامه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى كردووه، كه به بۆنه‌ى سه‌رى ساڵى نوێوه ئاراسته‌ى هاووڵاتييانى كوردستان و لايه‌نه سياسييه‌كانى كردبوو.
له په‌يامه‌كه‌يدا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سێ بژارى خستبووه به‌رده‌ست لايه‌نه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى هه‌رێم، به‌ڵام به راى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، "ئه‌و بژارانه تاقيكراونه‌ته‌وه"، ئه‌مه له كاتێكدايه كۆبوونه‌وه‌ى پێنجقۆڵى لايه‌نه‌كان كه به ئاماده‌بوونى لايه‌نى ئه‌مريكا له هه‌ولێر له مانگى ئابى 2015 ده‌ستيانپێكرد، به بێ ئه‌نجام كۆتاييانهات و لايه‌نه‌كان له‌سه‌ر هيچ بژارێك بۆ چاره‌سه‌رى پرسه‌كان رێكنه‌كه‌وتن.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ئه‌وان نازانن چ پێوه‌ر و بنه‌مايه‌كى نوێ بۆ ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان و حكومه‌ت داده‌نرێت.
له كۆتايى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌شيدا بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان مه‌رجى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى وتوێژ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان داناوه و رايگه‌ياندووه، "ئێمە پێمانوایە .. رێگای درووست بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە کاراکردنەوەی پەرلەمانە لە چوارچێوەی رێزگرتن لە پرنسیپە یاسایی و دیموکراسییەکان و ئەو رێککەوتنە سیاسییانەی لە نێوان لایەنەکاندا کراوە".
راگه‌يه‌ندراوى ئه‌مڕۆى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دواى ئه‌وه دێت حزب و لايه‌نه سياسييه‌كان له رێگه‌ى كوردستان 24ه‌وه هه‌وڵه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانه‌كانى هه‌رێم به گرنگ وه‌سفكرد و ده‌ستپێشخه‌رى و پێشنيازه‌كانى بارزانييان به ئيجابى له‌قه‌ڵه‌مدا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانووستانى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان.
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، له سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنێكى سياسيى كه له 17ى نيسان/ ئه‌پريلى 2014، له‌گه‌ڵ پارتى ديموكراتيى كوردستان ئه‌نجاميدا، به‌شدارييان له كابينه‌ى حكومه‌تدا كرد.
له 10ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2015، پارتى ديموكراتى كوردستان يه‌كلايه‌نه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێككه‌وتنه سياسييه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان راگه‌ياند. به‌و هۆيه‌وه چوار وه‌زير و سه‌رۆكى ده‌سته‌يه‌كى بزوتنه‌وه‌كه له كابينه‌ى حكومه‌ت دوورخرانه‌وه.
له 12ى هه‌مان مانگدا، رێگرى له گه‌ڕانه‌وه‌ى يوسف محه‌ممه‌د بۆ شارى هه‌ولێر كرا، كه پێشتر پارتى رايگه‌ياندبوو، چيديكه ئه‌و وه‌ك سه‌رۆكى په‌رله‌مان ناناسێت. ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه هات، كه پێشتر له په‌يامێكدا سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياندبوو، "سه‌رۆكى په‌رله‌مان متمانه‌ى له‌ده‌ستداوه".
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانى، رۆژى 31ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2015، له په‌يامێكدا، پڕۆژه‌يه‌كى سياسيى بۆ چاره‌سه‌رى قه‌يرانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان خسته‌ڕوو.
بارزانيى، له په‌يامه‌كه‌يدا به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى به هه‌موو لايه‌ك داوه، كه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بكات.
له په‌يامه‌كه‌دا هاتووه: "لەپێناو بەرژەوەندیی گەلی كوردستان هەموو هەوڵێك دەدەم بۆ ئەوەی گرفتەكان نەمێنن و كەموكوڕی و كێشەكان دووبارە نەبنەوە".
هه‌روه‌ها بارزانى داواشى له لايه‌نه سياسييه‌كان كردووه، "بگه‌نه چاره‌سه‌رێك و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆببنه‌وه".
له‌و باره‌يه‌وه له په‌يامه‌كه‌دا هاتووه: "جارێكی تر داوا لە هەموو حزبە مۆڵەتپێدراوەكانی هەرێمی كوردستان دەكەم كە لەگەڵ یەكتردا كۆببنەوە و كۆتایی بەم بابەتە بهێنن. یان بڕیار لەسەر سازدانی هەڵبژاردنی سەرۆك بدەن، یان لەسەر دەستنیشانكردنی بەڕێزێك ڕێكبكەون كە هەتا هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2017 ئەركی سەرۆكایەتیكردنی هەرێم بگرێتە ئەستۆ و منیش بەهەموو توانایەك پاڵپشتیی دەكەم، یانیش بڕیار لەسەر ئەوە بدەن تاوەكو هەڵبژاردنەكانی 2017 بارودۆخەكە بەوشێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە، ئەوەیش لەبەر شەڕ و ئەو دۆخە تایبەتەی كە كوردستان پێیدا تێدەپەڕێت".
هه‌روه‌ها داوايكردووه، "كۆتایی بە ئیستغلالكردنی بابەتی سەرۆكایەتی بهێندرێت و چیتر بۆ ماندووكردنی خەڵك و قووڵتركردنی كێشەكان بەكار نەهێندرێت. ئەوەی بەلای منەوە گرنگ و پیرۆزە پێشمەرگایەتییە و ئەگەر لە هەر پۆست و پلە و پایەیەكدا بم هەموو هەوڵێكم دەخەمە گەڕ بۆ پاراستنی كوردستان و لە شەڕی داعش و كاركردن بۆ سەربەخۆیی وڵاتەكەم بەردەوام دەبم. "
له به‌شێكى ديكه‌ى په‌يامه‌كه‌دا هاتبوو: "لە دۆخی ئێستادا ئەوە لە هەموومان دەخوازرێت لەجیاتی ركابەری و دژایەتی سیاسی، هەوڵی باشكردنی ژیانی خەڵكی كوردستان بدەین و سوود لە دەرفەتەكانی ئێستا وەربگرین، بەتایبەتی كە ناوچەكە لە گۆڕانكاری بەردەوامدایە و گەلی كوردستان ئێستا لە هەموو كات زیاتر داوای یەكڕیزیمان لێدەكات".