له هه‌ولێره‌وه "پڕۆژه‌ى ئێران" ره‌تده‌كه‌نه‌وه -نوێكراوه‌ته‌وه-
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رانى لایه‌نه سوننیهكانى عێراق، له دژى ئێران، پشتیوانى خۆیان بۆ سعوودیه راگه‌یاند.
ژماره‌يه‌ك له كه‌سايه‌تى و نوێنه‌رانى لايه‌نه سوننيه‌كان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، كه له هه‌ولێر سازيانكرد، رايانگه‌ياند، ئه‌وان دژى ده‌ستتێوه‌ردانى ئێرانن، بۆ ناو كاروبارى سعوودیه و له به‌رامبه‌ر تاران‌دا پشتیوانى ریاز ده‌كه‌ن.
نوێنه‌رانى سوننه‌ى عێراق، راگه‌يه‌ندراوێكى نووسراويان له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌دا خوێنده‌وه و ئه‌وه‌شیان گوت: "ئێران ده‌یه‌وێت هه‌ژموونى خۆى به‌سه‌ر وڵاتانى وه‌ك عێراق، سووریا، یه‌مه‌ن و لوبنانیش فراوان بكات".
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا، "تاران، له رێى میلیشیاكانه‌وه، هه‌وڵى كۆنترۆڵكردنى وڵاتانى عه‌ره‌بى و ناوچه‌كه ده‌دات"، هه‌روه‌ها به "نانه‌وه‌ى فیتنه‌ى تائیفیش" تۆمه‌تباریان كرد.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا، ژماره‌يه‌ك له لایه‌نه سوننه‌كانى عێراق، پشتیوانیان له هاوپه‌یمانى ئیسلامیش كرد به سه‌ركردایه‌تى سعوودیه و دژى ئه‌وه‌ش وه‌ستانه‌وه كه هێرشكراوه‌ته سه‌ر مزگه‌وتى سوننه‌كان له بابل، هاوكات ئيدانه‌ى كوژرانى بانگبێژ و پێشنوێژێكی سوننهكانيشيان له بابل كرد.