سعوودیه و ئێران، ململانێكانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، توندتر ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سعوودیه هاوپه‌یمانه سووننه‌كانى له ده‌ورى خۆى كۆكردۆته‌وه، بۆ پشتیوانیكردنى له‌و ململانێ دیبلۆماسییه‌ى كه له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌تى.
ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆى قووڵكردنه‌وه‌ى دابه‌شبوونى تایه‌فى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، له دواى له‌سێداره‌دانى نمر ئه‌لنمر كه‌سایه‌تى مه‌زهه‌بى شیعه، له‌لایه‌ن ریازه‌وه.
هه‌ریه‌كه له كوێت و به‌حره‌ين و سوودان و مه‌غریب، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران پچڕاند، ئیماراتیش ئاستى په‌یوه‌ندیيه دیبلۆماسیه‌كانى له‌گه‌ڵ تاران كه‌مكرده‌وه.
ئه‌و وڵاتانه له دواى سعوودیه ئه‌و هه‌نگاوه‌یان نا، له 3ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2016، ریاز په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ تاران پچڕاند.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعوودییه سه‌ركۆنه‌ى سیاسه‌ته‌كانى ئێرانى كرد و به سیاسه‌تى "دوژمنكارانه‌ى" وه‌سفكرد.
عادل جوبه‌یر گوتى: "ئه‌و سیاسه‌تانه‌ى تاران بوو وایكرد، وڵاته‌كه‌ى ئه‌و هه‌نگاوه بهاوێژێت".
جوبه‌یر ئاماژه‌ى به ساڵانێك له گرژى نێوان تاران و ریاز كرد، تا شه‌وى شه‌ممه‌ى رابردوو، گه‌یشته چڵه‌پۆپه‌ى خۆى، كاتێك خۆپیشانده‌ران له تاران و مه‌شهه‌د باڵیۆزخانه و كونسولخانه‌ى سعوودیه‌یان سووتاند.
ئێران، سعوودیه‌ى به‌وه تۆمه‌تباركرد، رووداوى سووتاندنى باڵوێزخانه‌كه‌ى له تاران كردووه‌ته به‌هانه، تا گرژیيه‌كان له‌گه‌ڵ تاران زیاتر بكات.
ململانێكانى نێوان ئێران و سعوودیه، هه‌ڕه‌شه له هه‌وڵه‌كانى كۆتایيهێنان به شه‌ڕى سووریا ده‌كات.
سعوودیه و وڵاتانى كه‌نداو، له دژى رژێمى ئه‌سه‌د، پشتیوانى له گرووپه چه‌كداره‌كانى ئۆپۆزيسیۆنى سووریا ده‌كه‌ن، ئێرانیش پشتیوانی له ئه‌سه‌د ده‌كات.
له لوبنانیش، رۆژنامه‌كان باسیان له‌و ململانێیه‌ى نێوان سعوودیه و ئێران كردووه، كه باڵى به‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى دیاریكردنى سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كێشاوه.
له یه‌مه‌ن، دواى ئاگربه‌ستێكى فشۆڵ، هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى به‌سه‌رۆكایه‌تى سعوودیه، بۆردومانه‌كانیان بۆ سه‌ر حووسیه‌كان كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێت، ده‌ستپێكرده‌وه.
شرۆڤه‌كارانى سیاسيى به دوورى ده‌زانن، به‌منزیكانه باس له پڕكردنه‌وه‌ى درزى تایه‌فى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا بكرێت.
ئه‌و شرۆڤه‌كارانه، وایانداناوه، پچڕاندنى په‌یوه‌ندیيه‌كانى سعوودیه له‌گه‌ڵ ئێران، به‌یه‌كێك له هۆكاره‌كانى توندبوونى ململانێ تائيفیيه‌كان له ناوچه‌كه دانا.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز