مووشه‌كى ئێران ئه‌مريكا نيگه‌ران ده‌كات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، كۆماری ئیسلامی ئێران بە تاقیكردنەوه‌ موشەكییەكانی بڕیاره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى پێشێلكردووە

K24 – واشنتن:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، كۆماری ئیسلامی ئێران بە تاقیكردنەوه‌ موشەكییەكانی بڕیاره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى پێشێلكردووە و بەرپرسانی ئەمریكا ھەوڵی بەردەوامی گەمارۆكانی سەر ئێران دەدەن.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، جۆن كێربی رايگه‌ياندووه‌، "ئەمریكا ئامادەیی تەواوی ھەیە، بە ھۆی تاقیكردنەوە موشەكییەكانی ئێران، گەمارۆی زیاتر بخاتە سەر ئەو وڵاتە و ئێستاش بەرپرسانی ئەمریكا سەرقاڵی تاوتوێكردنی ئەو پرسەن".

كۆمارى ئيسلامى ئێران له‌ مانگى ئاب/ ئۆگستيى رابردوودا، رایگەیاندبوو، "لە تاقیكردنەوەی مووشەكە دوور ھاوێژەكانیدا سەركەوتوو بووە".

بە گوتەی بەرپرسە سەربازییەكانی ئێران ئەو مووشەكانە توانایان ھەیە ئامانجەكان لە مەودایەكی دوور بپێكێت و بە تەواوی لەناویان بەرن".

بەرپرسانی ئەمریكاش دەڵێن: "ئەو مووشەكانەی ئێران لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا تاقیكردوونەتەوە توانای ھەڵگرتنی كڵاوەی ناووكییان ھەیە، بەڵام ئێرانیش رەتيدەكاتەوە".

بە گوتەیی واشنتۆن و دەستەی چاودێری گەمارۆكانی سەر ئێران لە رێكخرای نەتەوەیەكگرتووەكان تاقیكردنەوەی ئەو مووشەكانە بە مانای پێشێلكردنی بڕیارى 1929ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دێت.