ئاژانسێكى فه‌ره‌نسايى: داعش گورزى كورده‌كانى به‌ركه‌وتووه
K24 – پاريس:
ئاژانسی ھەواڵی مۆین ئۆخیێنتی فەرەنسی راپۆرتێكی ئامادەكردووە، بەناونیشانی دوورگەكانی دەست داعش لە 2016دا.
ئاژانسه‌كه نووسيويه‌تى: "لەدوای ئەوەی داعش پەلاماری عێراقی دا دەستی بەسەر شاری موسڵدا گرت، دواتر ھێرشی كردە سەر شنگال و دەستی بەسەردا گرت، چونكە جوگرافیای شنگال گرنگی خۆی ھەبوو لای داعش ئەویش ئەوە بوو سووریا و عێراق بەیەك دەبەستێتەوە".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كردووه، "دوای ئەوەی چەندین ناوچەی ديكه‌ی دەست بەسەردا گرت لە كوردستانی عێراقدا، دواتر پەلاماری ناوچە كوردییەكانی سووریایدا، لەیەككاتدا ھەوڵی پەلاماردانی ناوچە كوردییەكانی عێراق و سووریای دەدا".
سه‌باره‌ت به هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و ئاژانسه باسى له‌وه كردووه ره‌وشه‌كه له هه‌رێمى كوردستاندا جياواز بووه و پێشمه‌رگه توانيويه‌تى رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش ببێته‌وه و له‌و باره‌يه‌وه ده‌ڵێت: "لە كوردستانی عێراقدا، ھێزی پێشمەرگەی كوردستان ئازایانە لە بەرامبەری وەستا و زۆربەی ئەو خاكەی داعش دەستی بەسەر داگرتبوو كۆنترۆڵی كردەوە، یەكەمجاربوو لەدوای دروستبوونی داعش ھێزێكی زەمینی بەرپەرچی داعش بداتەوە ئەمەش وایكرد جیھان زیاتر ھەوڵی لەناوبردنی ئەو ھێزە بدات".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "لە كوردستانی سووریاداعش گەمارۆی شاری كۆبانێی دا كەوتە شەڕێكی قورس لەگەڵ ھێزەكانی یەپەگە بە چەكی قورس ھێرشيكردە سەر ئەو شارە، بەڵام ھێزە كوردییەكان ئازایانە كەوتنە بەرگریكردن، یەپەگە بە ھاوكاری پێشمەرگەی كوردستان توانیان گەماڕۆكانی داعش لەو شارە تێكبشكێنن".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، "ھێزە كوردیيەكان لە سووریا تونیویانە زۆربەی خاكی خۆیان لەژێر دەستی داعش ده‌ربهێنن".
ئاژانسه فه‌ره‌نساييه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت له باسى ئازايه‌تى پێشمه‌رگه و نووسيويه‌تى: "ھێزی پێشمەرگەی كوردستان ئازایانە كەوتووه‌تە شەڕكردن لەگەڵ داعش و توانیویەتی زۆرینەی خاكی خۆیان لە ژێر دەستی داعش دەربێنن بەشێكی كەمی نەبێت".
روونيشيكردووه‌ته‌وه، لە مانگی 11 ساڵی رابردوودا ھێزی پێشمەرگەی كوردستان بەھاوكاری ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمریكا توانیان شاری شنگال رزگاربكه‌ن، كە زۆرینەی دانیشتوانی شنگال ئێزدین بەمەش گورزێكی گەورە بەر داعش كەوت".
سه‌باره‌ت به سوورياش ئاژانسی ھەواڵی مۆین ئۆخیێنتی فەرەنسی نووسيويه‌تى: "كوردەكان لە سووریا و عێراق توانیویانە رووبەڕووی چەكدارنی توندڕەو ببنەوە، زۆرینەی خاكەكەیان كۆنترۆڵبكەنەوە لە كاتێكدا كەمترین چەك و پێداویستی سەربازیان لەبەردەست دایە".