داوودئۆغلۆ: رووسیا هاوبه‌شی سته‌مه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌ده
K24 – ئه‌نقه‌ره:
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، رووسیای به به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ سته‌مه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د تۆمه‌تباركرد.
له میانه‌ی وتارێكیدا له ئه‌نقه‌ره، ئه‌حمه‌د داوودئۆغلۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند، "به بۆردومانكردنی وه‌حشیگه‌رانه‌ی هاووڵاتیان له سووریا، رووسیا هاوبه‌شیی له سته‌مه‌كانی ئه‌سه‌د و لایه‌نگرانی ده‌كات ".
داوودئۆغلۆ روویكرده جیهان و ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن ویژدانن و گوتی: "به هه‌موو جیهان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن ویژدانن ده‌ڵێم، رووسیا به‌شداره له‌گه‌ڵ سته‌مه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و لایه‌نگرانی كه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه بۆردومانی هاووڵاتیان ده‌كه‌ن له سووریا".
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا زیاتر گوتی: "نابێت به‌رامبه‌ر ئێش و ئازاری برایانمان بێده‌نگ بین، ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر بۆردومانی رژێمی ئه‌سه‌د له ئه‌عزاز و جه‌به‌ل توركمان و بایربوجاق و هه‌موو ناوچه‌كانی ديكه رایانكردووه".
گوتیشی: "نابێت به‌رامبه‌ر ئازاری ئه‌و برایانانه‌شمان بێده‌نگ بین كه له‌به‌ر سته‌مه‌كانی داعش رایانكردووه".
سه‌رۆكی حكوومه‌تی توركیا داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، به‌رپرسیارێتی قه‌یرانی په‌نابه‌ران له ئه‌ستۆبگرێت و گوتی: "به ته‌نیا توركیا ناتوانێت به‌رپرسیارێتی په‌نابه‌ران بخاته ئه‌ستۆی خۆی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "تاوانی نه‌هامه‌تیی په‌نابه‌ران ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌هامه‌تییانه بێده‌نگه، هه‌روه‌ها له ئه‌ستۆی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌شه كه ڤیتۆ دژی هه‌موو بڕیارێكی تایبه‌ت به سووریا به كاردێنێت، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه رووسیا".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ