ژنانى ئه‌ڵمانيا ده‌ڵێن په‌نابه‌ران ده‌ستدرێژى سێكسيان كردووه‌ته سه‌ريان
K24 – به‌رلين:
نزيكه‌ى سه‌د ژنى ئه‌ڵمانيايى له ئاهه‌نگه‌كانى سه‌رى ساڵدا له شارى كۆڵۆنيا، رووبه‌ڕووى گێچه‌ڵ و ده‌ستدرێژى سێكسى بوونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش ره‌شبينيى لاى ئه‌ڵماننه‌ژاده‌كان درووستكردووه.
ئاماژه سه‌ره‌تاييه‌كان، وه‌ك ئه‌وه‌ى پۆليس باسيكردووه، ئاماژه بۆ تێوه‌گلانى په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن له‌و تاوانانه‌دا.
سه‌رۆكى شاره‌وانى شاره‌كه ره‌تيكردووه‌ته‌وه هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك له‌به‌رده‌ستدا بێت، بيسه‌لمێنێت په‌نابه‌ران ئه‌و كاره‌يان كردووه، به‌ڵام ئه‌و پارته سياسييانه‌ى دژى په‌نابه‌رانن، هه‌ر زوو پرسه‌كه‌يان قۆسته‌وه بۆ بانگه‌شه‌ى سياسيى خۆيان و له دژى په‌نابه‌ران به‌كارى ده‌هێنن.
ده‌ڵێن "عه‌ره‌ب بوون"
ئه‌و ژنانه‌ى ده‌ستدرێژى سێكسيان كراوه‌ته سه‌ر په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ "گه‌نجانى عه‌ره‌ب" راده‌كێشن و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى "درووستبوونى ره‌شبينييه‌كى گه‌وره له ئه‌ڵمانيا به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران و حكومه‌تيش كرده‌وه‌كانى ئيدانه كردووه"، له هه‌مانكاتيشدا "نيگه‌رانى" خۆى سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباركردنى په‌نابه‌ران راگه‌ياندووه.
راوێژكارى ئه‌ڵمانيا، ئه‌نگێلا مێركڵ، په‌يوه‌ندى به سه‌رۆكى شاره‌وانى كۆڵۆنيا هنرييتى ريكر،ه‌وه كردووه و نيگه‌رانى خۆى له‌و باره‌يه‌وه پێ راگه‌ياندووه.
ئه‌و پرسه رووى له فراوانبوون كردووه، به هۆى ئه‌وه‌ى سكاڵاى زۆرتر له لايه‌ن ژنانى ئه‌ڵمانينه‌ژاده‌وه تۆمار ده‌كرێت و نزيكه‌ى 200 تا 300 كه‌س له به‌رده‌م كاتدرائيى كۆڵۆنيا كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بانگه‌وازى گێڕانه‌وه‌ى شكۆ و رێز بۆ ژنان بكه‌ن.
ئه‌و خه‌ڵكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌يان رێكخستبوو، لافيته‌يه‌كيان به‌رزكردبوويه‌وه، له‌سه‌رى نووسرابوو، "خاتوو مێركڵ چى ده‌كه‌يت؟ رووداوه‌كه ترسناكه".
وه‌زيرى ناوخۆى ئه‌ڵمانيا، ره‌خنه‌ى له هه‌ڵوێستى پۆليس گرت، كه كاتى رووداوه‌كه هه‌ڵوێستى نه‌بووه و هيچ كارێكى ئه‌نجام نه‌داوه.
تۆماس دى ميزيير، له لێدوانێكيدا بۆ كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزيۆنى وڵاته‌كه‌ى گوتى: "ناكرێت پۆليس به‌و جۆره ره‌فتار بكات".
كۆى گشتيى سكاڵاكان ژماره‌يان گه‌يشتووه‌ته 90 سكاڵا، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى كۆڵۆنيا رايگه‌ياندووه.
ده‌ستدرێژييه‌كان
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ده‌ستدرێژييه‌كان، به كۆمه‌ڵ ئه‌نجامدراوون و 20 تا 30 گه‌نج له حاڵه‌تى مه‌ستييدا، گه‌مارۆى "تاوانلێكراوه‌كانيان" داوه و له نزيك وێستگه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌رى كۆڵۆنيا تاوانه‌كانيان ئه‌نجامداون، به‌ڵام پۆليس ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، به ده‌يان سكاڵا له هامبۆرگى هه‌ڵكه‌وتوو له باكوورى ئه‌ڵمانيا تۆمار كراوون.
يه‌كێك له‌و ژنانه‌ى تاوانيلێكراوه، به كه‌ناڵى ته‌له‌ڤيزيۆنى ئێن تى ڤى، ئه‌ڵمانياى راگه‌ياندووه، گرووپێك كه 10 تا 20 تا 30 گه‌نجى بيانى بوون، په‌لاماريان داوه و گوتيشى: "په‌لاماريان دام و جليان له‌به‌رداڕنييم".
نيگه‌رانييه‌كان
سه‌رۆكى شاره‌وانيى رايگه‌ياندووه، دواى ئه‌و قه‌يرانه له باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى كۆبوونه‌وه‌يه‌كى رێكخستووه. له‌و باره‌يه‌وه گوتى: "ئێمه به‌ڵگه‌مان له‌به‌رده‌ستدا نييه بيسه‌لمێنێت په‌نابه‌رانى كۆڵۆنيا و ده‌وروبه‌رى ئه‌و كاره‌يان كردووه و ده‌ركردنى په‌نابه‌ره‌كانيش بيرۆكه‌يه‌كى په‌سندكراو نييه".
هه‌روه‌ها وه‌زيرى دادى ئه‌ڵمانيا، هايكۆ ماس، رايگه‌ياند، ئه‌و پرسه بووه‌ته "ئامرازێك" بۆ وروژاندنى رق و كينه به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران و ئه‌وه‌ش توندوتيژى لێده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌رچى وه‌زيرى ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌يه، پێى باشه "گومان" له هه‌موو په‌نابه‌رێك بكرێت.
به سياسيكردنى پرسه‌كه
پێش ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى لێكۆڵينه‌وه‌كان ده‌ربچێت، كه‌سايه‌تييه سياسييه‌كانى دژ به په‌نابه‌ران كه‌وتوونه‌ته خۆ بۆ گه‌وره‌كردنى ئه‌و پرسه.
فراوكه بترى، ژنه سه‌رۆكى پارتى ميليى ئه‌ڵمانيا، روويكردووه‌ته مێركڵ و ده‌ڵێت: "ئايا ئه‌ڵمانيا به‌و جۆره به ته‌واوه‌تى كراوه‌يه به رووى جيهاندا به بۆچوونى تۆ به‌ڕێز مێركڵ".
له ناو هاوپه‌يمانێتى حكومه‌تيشدا پارێزگاره باڤارييه‌كان له يه‌كێتى كۆمه‌ڵايه‌تى مه‌سيحيى، ره‌خنه له سياسه‌تى حكومه‌ت له باره‌ى په‌نابه‌رانه‌وه ده‌گرن و ده‌يانه‌وێت له‌و رێگه‌يه‌وه پارێزگارى له قه‌باره‌ى خۆيان بكه‌ن.
ئه‌ميندارى گشتيى ئه‌و حزبه، ئه‌ندريا شوير، كه چوارشه‌ممه‌ى رابردوو ديدارى له‌گه‌ڵ مێركڵ هه‌بوو، گوتى: "ئه‌گه‌ر په‌نابه‌ران ئه‌و تاوانانه‌يان ئه‌نجامدابێت و ئاشكرا بن، پێويسته ده‌ستبه‌جێ مافى په‌نابه‌رێتييان لێوه‌ربگيرێته‌وه".
تا ئێستا پۆليس هيچ كه‌سێكى ده‌ستگير نه‌كردووه، هه‌رچه‌نده، ژماره‌يه‌كى زۆرى سكاڵا تۆماركراوون.
سه‌رچاوه: فرانس24