بارزانی پێداگری له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ر و كۆنسوڵی وڵاتانی بیانی له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان، پێداگری له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كرد و رایگه‌یاند، پێویسته هه‌موو جیهان بزانێت كورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا چی ده‌وێت.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی له قۆناغه‌كانی سه‌رهه‌ڵدان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش كرد و رایگه‌یاند، سه‌ره‌تا كورد ته‌نها به‌رگری كرد و دواتر هێرشكردن و شكستپێهانان و ده‌ستكردن ئازادكردنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ 6ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری وڵاتان، ئاماژه‌ی به قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان و حه‌وانه‌ی زیاتر له 1 ملیۆن و 8 سه‌د هه‌زار ئاواره و شه‌ڕی داعش، خه‌رجی هه‌رێمی كوردستانییان زیاتر كردووه.
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، بارزانی رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان یارمه‌تی حكوومه‌تی نوێی به‌غدای داوه و له گفتوگۆ و دیالۆگیش له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ناوخۆی كوردستانیش، سه‌رۆكی هه‌رێم باسی له سه‌ره‌تای شێوازی پێكهێنانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، به‌هۆی پێشێلكردنی بنه‌ماكانی ته‌وافوق، پێویسته حكوومه‌ت و په‌رله‌مان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی تازه له‌سه‌ر كاره‌كانییان به‌رده‌وام بن.