ئۆباما و عه‌بادیی جه‌نگی دژی داعش تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24 – به‌غدا:
کۆشکی سپی رایگەیاند، سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادیی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جه‌نگی داعش و پرسه گرنگه‌كانی ناوچه‌كەیان تاوتوێکردووه.
کۆشکی سپی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا گوتی: "به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی سوپاى عێراق له شه‌ڕ دژی داعشدا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیی به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقەوە كردووه، له په‌یوه‌ندیيه‌كه‌دا سەرۆکی ئەمریکا سوربوونی له‌باره‌ی به‌رده‌وامبوونی پشتیوانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ عێراق له شه‌ڕى داعش بۆ عه‌بادیی دووپاتکردووه‌تەوە.
سه‌باره‌ت به ناكۆكییه‌كانی ئێران و سعودییه، له ميانى گفتوگۆ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ياندا، هه‌ريه‌ك له ئۆباما و عەبادیی نیگه‌رانیی خۆیان ده‌ربڕيووه و هاوڕابوونه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئاسایشی ناوچه‌كه بپارێزرێت و پاڵپشتیی هیچ هه‌ڵوێستێك نه‌كه‌ن كه گرژیی و ناكۆكیی زیاتر دەکەن.
بە گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى کۆشکی سپی ئەمریکا ئۆباما و عەبادیی هاوبه‌شیی ستراتیژیی نێوان وڵاته‌كانیان دووپاتكرده‌وه بۆ لاوازكردنی رێكخراوى داعش و دواتر له‌ناوبردنی.