به‌غدا نابێته به‌شێك له ململانێى نێوان رياز و تاران
K24 – هه‌ولێر :
نووسينگه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى رايگه‌ياند، عێراق نابێته به‌شێك له ململانێى هه‌رێمايه‌تى نێوان ئێران و سعووديه.
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا، گوته‌بێژى نووسينگه‌ى حه‌يده‌ر عه‌باديى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق گوتى: "گرژيى و ململانێى هه‌رێمايه‌تى، ژينگه‌يه‌كى له‌بار بۆ گه‌شه‌سه‌ندنى تيرۆر دروستده‌كات، هه‌ر گرژييه‌كى زياتر به شێوه‌يه‌كى نه‌رێنى كاريگه‌ريى ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كه".
حه‌ديسى زياتر گوتى: "عێراق نامه و په‌يامى بۆ هه‌موولايه‌ك ناردووه، دووپاتيكردووه‌ته‌وه به‌شێك نييه له سياسه‌تى ميحوه‌ر و جه‌مسه‌ره‌كان و سياسه‌تێكى تائيفيش په‌يڕه‌و ناكات".
پێشتر وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق هۆشداريدابوو له تێكچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئێران و سعووديه، به‌هۆى له سێداره‌دانى نمر ئه‌لنمر كه‌سايه‌تى مه‌زهه‌بى شيعه له‌لايه‌ن ريازه‌وه.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان