چەكدارێكی داعش دایكی خۆی دهكوژێت
K24 – ههولێر:
چەكدارێكی داعش لە سووریا, بە تۆمهتی ئەوەی پهیڕهوی مەزھەبی شيعهى عەلەوی بووە, لەبەرچاوی خەڵك, دایكی خۆی دەكوژێت.
چەكدارهكهی داعش دایكی خۆی بە ناوی "لینا قاسم" 45 ساڵ كە كارمەندی ئیداری پۆست بووە، بە ھۆی ئەوەی باوەڕی بە مەزھەبی عەلەوی بووە، لە بەردەرگای ئیدارەی پۆستی رەققە كوشت.
"عەلی سەقرە" ناوی ئەو چەكدارەی داعشە كە لە پێناو خزمەتكردن بە سیاسەتەكانی داعش دایكی خۆی دەكوژێت.
گرووپی تێروریستی داعش, شیعەكان و پێڕەوانی مەزھەبی عەلەوی بە موڕتەد دەزانێت، زۆرجار دوای دەستبەسەر كردنييان دهیانكوژن.