به وێنه و ڤیدیۆ.. ئه‌مه‌ریكا یه‌ك دانه له‌و مووشه‌كانه به 16 ده‌فته‌ر به عێراق ده‌فرۆشێت
K24 – واشنتۆن:
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرای کرد بڕیاره 5 هه‌زار دانه، مووشه‌ك له جۆره هێڵفایه‌ر به بڕی 800 ملیۆن دۆلار به عێراق بفرۆشێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پنتاگۆن، داوای له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كردووه، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر فرۆشتنی ئه‌و مووشه‌كه به عێراق بدات، هه‌رچه‌نده ماوه‌ی 30 له‌به‌رده‌می ئه‌ندامانی كۆنگرێسه بۆ په‌سه‌ند كردن یاخود ره‌تكردنه‌وه‌ی، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ره‌زامه‌ندی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی فرۆشتنی ئه‌و مووشه‌كانه دراوه.
لای خۆیه‌وه پنتاگۆن، کۆنگرێسی وڵاتەکەی ئاگادار کردووەتەوە، ئەو مامەڵە نوێیەی نێوان پێنتاگۆن و بەغدا لەسەر داوای حکومەتی عێراقی بووە و مه‌به‌ستیش له كڕینی 5 هه‌زار مووشه‌كی جۆری هێڵفایه‌ر، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌ڕی داعشه.
ھەروەھا بەرپرسانی پێنتاگۆن ئاشکرایان کردووە ئەم مامەڵەیە، بەشێکە لە ھەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ھاوکارییکردنی سوپای عێراق لە بەڕەنگاربوونەوەی دژی چەکدارانی رێکخراوی داعش.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز