به ڤیدیۆ.. راپۆرتێكی شیكاریی له‌سه‌ر یاریی نێوان ئارارات و زاخۆ ببینه
K24 ـ پیرمام
له شارۆچكه‌ی پیرمام یانه‌ی ئارارات میوانداریی یانه‌ی زاخۆی كرد، سه‌عد ناسر كه له شوێنی سه‌مه‌د جه‌وهه‌ر ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی یانه‌ی ئاراراتی وه‌رگرتووه، یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و به دوو گۆڵێ بێوه‌ڵام له یانه‌ی زاخۆیان برده‌وه.
گۆڵه‌كانی یانه‌ی ئارارات له لایه‌ن (سه‌هه‌ند هیمداد و عه‌لی عه‌زیز) تۆمار كران.
یانه‌ی ئارارات له‌م وه‌رزه خاوه‌نی یه‌كسان بوونێك، شكستێك و بردنه‌وه‌یه‌كه، به 4 خاڵ خانه‌ی دووه‌می گرتووه، یانه‌ی زاخۆیش به 3 خاڵ له خانه‌ی یه‌كه‌مه‌وه بۆ خانه‌ی پێنجه‌م خزا.
له‌م لینكه‌ی خواره‌وه به‌ڤیدیۆ، گۆڵ و رووداوه‌كانی یارییه‌كه له راپۆرتێكی شیكاریی كاروان كه‌مال په‌یامنێری كوردستان 24 ببینه.