پێشمه‌رگه راستيى شه‌ڕى نيوان داعش و هێزه‌كه‌ی توركیا ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له باره‌ی بۆردومانه‌كانی ئه‌مڕۆی داعش له میحوه‌ری باشیك، تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 رایانگه‌یاند، ئه‌وان هیچ زانیارییه‌كان له باره‌ی زیانه گیانییه‌كانی داعش نییه.
ئه‌و فه‌رمانده مه‌یدانییانه، له باره‌ی تێوه‌گلانی سوپای توركیا له په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی داعش، رایانگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش ئه‌مڕۆ، په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یان نه‌داوه و سه‌ربازگه‌ی توركیا بۆردومان نه‌كراوه و راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانی توركیاش نزیكه‌ی 15-20 كیلۆمه‌تر له هیلی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ دووره.
عه‌مید به‌هرام یاسین، فه‌رمانده له میحوه‌ری باشیك، بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 گوتی: "داعش په‌لاماری هێزی پێشمه‌رگه‌ی نه‌داوه، هه‌رچه‌نده راوێژكاره سه‌ربازییه‌كان تانك و تۆپخانه‌یان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ڵامی تۆپبارانه‌كانی داعشییان نه‌داوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هیچ زیانێكی گیانی له ئاكامی بۆردومانه‌كاندا نییه، نه له هێزی پێشمه‌رگه نه له راوێژكاره سه‌ربازییه توركییه‌كان.
هه‌روه‌ها لیوا حه‌مید فه‌ندی، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له میحوره‌ی باشیك و وه‌زیری پێشووی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 گوتی: "هه‌ندێك هێزی توركیا هه‌ن ئه‌وانیش ژماره‌یان كه‌مه و ژماره‌یان 100-150 كه‌سه و كارییان راهێنانی هێزه‌كانی حه‌شدی نیشتمانییه".
له باره‌ی كوشتنی 18 چه‌كداری داعش، رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها بۆردومانكردنه به تۆپی دوورهاوێژ و هێزی پێشمه‌رگه‌ش تۆپبارانكردنی مۆڵگه‌كانی داعشی ده‌ستپێكردووه، هه‌روه‌ها گوتی: "له باره‌ی زیانی گیانی داعش ئێمه هیچ زانیارییه‌كمان نییه، چونكه له‌یه‌ك نزیك نین و نازانین به تۆپارانكردنیان چه‌ند چه‌كداری داعش كوژراون".