جبووری: مه‌رجێك بۆ رزگاركردنى مووسڵ داده‌نێت

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئامادەكاری بۆ ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی مووسڵ ده‌كرێت.

K24 – به‌غدا:

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئامادەكاری بۆ ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی مووسڵ ده‌كرێت.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا سەلیم جبووری، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، "ئامادەكاری بۆ ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی مووسڵ ده‌كرێت".

جەختی لەوەشكردەوە، "تا پارێزگای ئه‌نبار به‌ ته‌واوه‌تی له‌ چه‌كدارانی داعش پاك نه‌كرێته‌وه‌، نابێت بیر له‌ چوون بۆ پارێزگایه‌كی دیكه‌ بكرێته‌وه"‌.

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتیشی: "له‌ ئه‌نبار ناوچه‌كانی وه‌ك فه‌لوجه‌ و رۆژئاوای ئه‌و پارێزگایه‌ ماون، ده‌بێت رزگار بكرێن".

ئەو گوتانەی جبووری دوای ئەوە دێت، شاری رومادی لە لایەن ھێزەكانی عێراق بە پشتیوانی ھاوپەیمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له‌ دژى داعش رزگاركراوە.