رۆژنامه‌كانى فه‌ره‌نسا.. نائارامییەكانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست پەرەدەسێنن

نائارامییەكانی رۆژھەڵاتی ناوه‌ڕاست و گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی تووند بەرامبەر بە پەنابەران لە ئەڵمانیا باسی ئەمڕۆی میدیای فەرەنساییە.

K24 – پاریس:

نائارامییەكانی رۆژھەڵاتی ناوه‌ڕاست و گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی تووند بەرامبەر بە پەنابەران  لە ئەڵمانیا باسی ئەمڕۆی میدیای فەرەنساییە.

تەلەڤزیۆنی ئەوروپا یەكی فەرەنسی لە ماڵپەڕەكەی نووسیوویەتی: دەستدرێژیكردنە سەر ژنان وایكرد، ئەنگێلا مێركلی راوێژكاری ئەڵمانیا بێتە دەنگ و رێوشوێنی توند بەرامبەر بە پەنابەران بگرێتە بەر.

نزیكەی ھەزار پەنابەری عەرەب و ئەفریقا لە ئەڵمانیا دەستگیركراون بە تۆمەتی دەستدرێژیكردنە سەر ژنان.

لمۆند نووسیوویەتی: لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست نائارامییەكان زیاتر پەرەدەسێنن.

لۆبی مۆند نووسیوویەتی: نائارامییەكانی توركیا زیاتر دەبن لایەنگرانی پەكەكە رووبەڕووی سوپای توركیا دەوەستن.

میدیای فەرەنسا ئاماژەیان بۆ ئەوە كردوە، ھاوسەری كاریكاتێرستە كوژراوەكەی شارلی ئێبدۆ كتێبێكی لە ساڵیدای شارلی ئێبدۆ دا بەناونیشانی "ئەزیزم من دەڕۆم بۆ گۆڤاری شارلی ئێبدۆ بڵاو كردەوە".

مێری ڤۆلینسكی ھاوسەری ژێرژ ڤۆلینسكی كاریكاتێرستی شارلی ئێبدۆیە كە ساڵی رابردوو، كوژرا.

ژۆرنال سوخێ نووسیوویەتی: لەو گرژی و ئاڵۆزییانەی نێوان سعودیه‌ و ئێران كامەیان براوە دەبێت؟

ئەوروپا یەك نووسیوویەتی: شۆڕشی چەقۆی فەلەستینیەكان بەرامبەر بە جووەكان، ئیسرائیلی ناچار كرد بیر لەدرووستكردنی جلوبەرگی دژە چەقۆبكاتەوە بۆ سەربازەكانی.

لمۆند، داعش ھەمووھەوڵێكی خۆی دەدات بۆ ئەوەی پێگەی خۆی لە لیبیا بەھێزبكات و دەست بەسەر نەوتی لیبیا دابگرێت.