به‌په‌له.. فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری خۆیدا
K24 ـ هه‌ولێر
كه‌مێك پێش ئێستا له باره‌ی رووداوه‌كانی یاریی دوێنێی نێوان پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و برایه‌تی كه به‌هۆی گرفتێكه‌وه وه‌ستا و ته‌واو نه‌كرا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بڕیاری خۆیدا و یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه و جه‌ماوه‌ر كه یانه‌ی پێشمه‌رگه بوو به 3 گۆڵێ بێوه‌ڵام به شكست بۆی هه‌ژمار كرا.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستاندا هاتووه كه عه‌بدولخالق كاكۆل راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كه هۆكاری شه‌ڕ و وه‌ستانی یارییه‌كه‌بوو بۆ هه‌تاهه‌تایه له یاریگه‌كان سڕ كرا.
دوێنێ له یارییه‌كانی گه‌ڕی سێیه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م له شارۆچكه‌ی پیرمام یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی برایه‌تی كرد، تا خوله‌كی 80 یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به گۆڵێك به‌رده‌وامی هه‌بوو، دواتر عه‌بدولخالق كاكۆل راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ناڕه‌زایی له دژی بڕیارێكی ناوبژیوان ده‌ربڕی و په‌لاماری ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ی دا، به‌وهۆیه‌شه‌وه یارییه‌كه وه‌ستا و ته‌واو نه‌كرا.