دهۆك گۆڵبارانی قوه‌ی جه‌وییه‌ی كرد
K24 ـ دهۆك
له یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی جامی تۆپی پێی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یانه‌ی دهۆك میوانداریی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه‌ی كرد، یارییه‌كه‌یشی به 4 گۆڵ به‌رانبه‌ر تاكه گۆلێك لێ برده‌وه.
گۆڵه‌كانی یانه‌ی دهۆك له لایه‌ن ئه‌حمه‌د ئیبراهیم، ئه‌حمه‌د دۆنی یاریزانی پیشه‌گه‌ری سووری، خالید موشیر و ئه‌حمه‌د مه‌ئمون تۆمار كران، تاكه گۆڵه‌كه‌ی یانه‌ی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه‌یش محه‌مه‌د حه‌سه‌ن عبدولواحید تۆماری كرد.
یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێوان قوه‌ی جه‌وییه و دهۆك له رۆژی شه‌ممه به‌رواری 16ـی ئه‌م مانگه له به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت.
لە یارییه‌كه‌ی دیكه‌ی هه‌مان قۆناخ‌دا، یانەی زەورا لە بەسرە بە دوو گۆڵی بێوه‌ڵام لە یانه‌ی نەوتی باشووری بردەوە، هەردوو گۆڵی یانەی زەورا لە لایەن یاریزانان لوئەی سەلاح و علی حسێن تۆمار