ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 ئه‌نجامى سووتانى كچه پارێزه‌ره‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر
پۆلیسی هه‌ولێر هۆكار و چۆنیه‌تی گیان له ده‌ستدانی ناز سلێمان ئه‌حمه‌د، ئه‌و كچه پارێزه‌ری شاری هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات.
عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر تايبه‌ت به كوردستان 24، گوتى: "دواى ئه‌وه‌ى ئافره‌ته‌كه له‌كاتژمێر 12:25 ده‌چێته ناو گه‌ڕه‌كى دريم ستى، هه‌روه‌كو له كامێراكانى چاودێريدا ده‌رده‌كه‌وێت، پاشان له لايه‌كى شه‌قامه‌كه ده‌وه‌ستێت، به 17 خوله‌ك دواى وه‌ستانى له‌و شه‌قامه، خۆى ده‌ستووتێنێت و دووكه‌ڵێكى يه‌كجار زۆر له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه كۆ ده‌بێته‌وه به‌جۆرێك ئۆكسجين له‌ناو ئه‌و ئۆتۆمبێله نامێنێت و ده‌بێته هۆى گيان له ده‌ستدانى ئه‌و ئافره‌ته".
هه‌روه‌ها له راپۆرتی پزیشكی دادی هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به سووتانی ده‌ست و ده‌موچاو و ملی ناز ده‌كات.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه هیچ شوێنه‌وارێكی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان، له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ده‌رنه‌كه‌وتووه و گیان له‌ده‌ستدانیشی، ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ دووكه‌ڵی ئاگره‌كه.