ئاژانسێكی فەرەنسی: بە شێك لە میدیاكارانى عه‌ره‌ب ھێرشدەكەنە سەر كورد

كورد بە پارچەكردنی عێراق تۆمەتبار دەكەن.

 K24- پاریس:

ئاژانسی نێتنۆڤیۆلێنسی فەرەنسی لە راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌، بەشێك لە میدیاو میدیاكارانی عەرەب، كورد بە پارچەكردنی عێراق تۆمەتبار دەكەن.

ئاژانسەكە نووسيويه‌تى: لە دوای روخانی سەدام حوسین لە ساڵی 2003ئەمریكا ھێزی جێگیركرد لە عێراق دوای ئەوە باراك ئۆباما ھاتە سەر دەسەڵات و ھێزەكانی لە خاكی عێراق كشاندەوە.

لەدوای كشاندنەوەی ھێزەكانی ئەمریكا حكوومەتی ھاوبەش بەبەشداری سوننە و شیعەو كوردەكان درووستكرا، كە ناوەندەكەی بەغدای پایتەختی ئەو وڵاتەبوو.

كوردەكان لە چوارچێوەی عێراقدا حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیان درووستكرد، كە مه‌سعوود بارزانی سەرۆكییەتی و بەڕێوەی دەبات.

كوردەكان توانیان ھەنگاوی باش بڕۆنە پێشەوە و ھەرێمێكی ئارام درووستبكەن و سەرنجی وڵاتانی رۆژئاوا و دەوروبەر بۆ خۆیان راكێشن، بەڵام عێراق بە پێچەوانەوە بەھۆی نائارامی وشەڕی مەزھەبی و تەقینەوەكان بە ھەزاران عێراقی بوونە قوربانی لەو وڵاتەدا.

وردە وردە كوردەكان پێگەیان بەھێز دەبوو بۆیە ھەر زوو عەرەبەكانی عێراق ترسیان لە چوونە پێشەوەی كورد ھەبوو، بە بەكرێ گیراوی جوو، لە قەڵەمیان دەدان بەجۆرێك پەیوەندی نێوان كوردستان وعێراق تێكچوو حكوومەتی عێراق كوردیان بە پارچەپارچەكردنی عێراق تۆمەتباركرد.

ئاژانسەكە باسی لەوه‌شكردووە، ھاتنی داعش بۆ عێراق وكەوتنی سوپای عێراق دژ بە داعش حكوومەتی بەغدای لاوازتر كرد و بە یەكجاری متمانەی خۆی لە دەستدا. بەشێك لە میدیاكاران و حكوومەتی ناوەندی، كوردیان بە تۆمەتبار دەزانی. تا ئەو كاتەی ھێرشيكردە سەر كوردەكانيش، بەڵام كوردەكان توانیان بەرەنگاریان ببنەوە، لە كاتێكدا ھێزی كوردی ھیچ جۆرە چەكێكی بەھێزی نە بوو بۆ راوەستان لە بەرامبەر داعش، بەڵام ئازاییەتی پێشمەرگەو وایكرد، وڵاتانی رۆژئاواو ئەمریكا ھاوكاری كورد بكەن لەو شەڕەدا، كە بەشەڕی ھەمووجیھانی ناودەبەن.

ئیتركورد بووە ئەو ھێزە، زۆربەی سەركردە جیھانییەكان باس لە قارەمانیێتی پێشمەرگە بكەن و چەندین بەرپرسی باڵای وڵاتانی رۆژئاواو ئەمریكا سەردانی ھەرێمی كوردستانیان كرد لە نێوشیاندا فرانسوا ئۆلاندی سەرۆكی فەرەنسا.

كوردەكان توانیویانە بەشێكی زۆری خاكی خۆیان لە ژێر دەست داعش دەربێنن.

ئاژانسەكە، ئاماژەی بەوەشكردووە، ھەرێمی كوردستان ھەنگاو دەھاوێژێت بەروە ئابووریيه‌كی سەربەخۆ بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا، ئەو ھەنگاوانەی ھەرێمی كوردستان وایكردووە، بەشێك لە میدیاكانی عەرەبی و میدیاكارانی عەرەب، كورد بە بەكرێگیراوجوو و رۆژئاوا لە قەڵەم بدەن ئەمریكاش تۆمەتبار بكەن بە دابەشكردنی عێراق.

ئه‌مه‌ كاريكاتێرێكه‌ كه‌ له‌ ميدياى عه‌ره‌بييدا بۆ تۆمه‌تباركردنى كورد بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.