له كام وهرزدا مرۆڤ زياتر تووشى نهخۆشيى دڵ دهبێت
K24 – ھەولێر:
توێژینەوەیەكی زانكۆی كامبریجی بەریتانی دەریخستووە، لەوەرزی زستاندا مرۆڤ زیاتر تووشی نەخۆشی دڵ دەبێت بە بهراورد بە نەخۆشیى و وهرزهكانى ديكهى ساڵ.
بە گوێرەی توێژینەوەكە، كرۆمۆسۆمهكانى لەشی مرۆڤ لە وەرزی زستاندا زیاتر خۆیان دەگۆڕن و ھەوكردن روودەدات بەو ھۆيهشەوە مرۆڤ زیاتر تووشی نەخۆشی دڵ دەبێت لەم وەرزەدا.
ھەروەھا ئاماژەیان بەوەشداوە، بەرگری لەشی مرۆڤ چالاكترە لە خرۆكە سپیەكان لە وەرزی زستاندا بۆیە مرۆڤ لهو وهرزهدا زیاتر تووشی نەخۆشی دڵ دەبێت.
دەشڵێن زیادبوونی ھەوكردن و لەرزین نزمبوونەوەی پلەی گەرمی لەشی مرۆڤ ھۆكاری ديكهن بۆ تووشبوون بهو نهخۆشييه.
لێكۆڵینەوە بەریتانیەكە، لەسەر زیاتر لە 16ھەزار كەس ئەنجامدراوە، تێيدا دەركەوتووە، مرۆڤ لە وەرزی زستاندا زیاتر تووشی نەخۆشی دڵ دەبێت و ئەو كەسانەی بەھۆی نەخۆشی دڵەوە گیان لە دەستدەدەن لە وەرزی زستاندایە.
پسپۆڕانی ئەو لێكۆڵینەوەیە، رێنوێنی ئەو كەسانە دەكەن، نەخۆشی دڵیان ھەیە لە وەرزی زستان زیاتر ئاگاداری تەندروستیان بن ھەروەھا رێنوێنی دەدەن، ھەموو كەسێك ئاگاداری زیادبوونی كێشى لەش و تەندروستی دڵیان بن بە تایبەت ئەو كەسانەی لە بنەماڵهیاندا ئەو نەخۆشییەیان ھەیە چونكە زۆربەی جارنەخۆشی دڵ بۆماوەیە.