زێدان ئاماده نییه ستایشی گاریس به‌یل بكات
K24 ـ هه‌ولێر
یانه‌ی ریال مه‌رید له 2016 سه‌ركه‌وتنێكی گرینگی له دژی دیپۆرتیڤۆ به سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ره تازه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌م بردنه‌وه‌یه وه‌ك خوێنێكی گه‌ش بوو به ده‌ماری جه‌سته‌یه‌كی مردوودا.
وه‌ستانی زێدان له شوێنی بێنیتێزی راهێنه‌ری پێشوو، یاریگه‌ی خرۆشاند و هانده‌ره تۆراوه‌كانی گه‌رانده‌وه و هێزێكی گه‌وره‌شی به یاریزانه‌كان به‌خشی.
ئه‌و یاریزانانه‌ی كه پێشتر له سه‌رده‌می بێنیتێز ون بوون، جارێكی دیكه به دیار كه‌وتنه‌وه. له‌و یارییه‌دا یانه‌ی ریال مه‌درید به 5 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه و گاریس به‌یل ـیش هاتریكی تۆمار كرد.
له دوای یارییه‌كه زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید ره‌تی كرده‌وه ستایشی گاریس به‌یل بكات و رایگه‌یاند ئه‌و وه‌ك هه‌ر یاریزانێكی تر ئه‌وه‌ی كرد كه پێی سپێردرا بوو، ئه‌گه‌ر نه‌یكربا كه‌مته‌رخه‌م ده‌بوو.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، زێدان له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری sky sport بڵاو بۆوه ده‌ڵێت: "ته‌نیا ده‌مه‌وێت سووپاسی هانده‌ران بكه‌م و پێویست ناكات به شان و باڵی یاریزاناندا هه‌ڵبده‌م، ئه‌وان ئه‌ركی خۆیان به‌جێگه‌یاند و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامیان بۆ ده‌خوازم.