پارێزگاری ئه‌نبار: ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان
K24 – ئه‌نبار:
پارێزگاری ئه‌نبار رایگه‌یاند، دوای كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ى رزگاركردنى رومادى و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی بۆمبه چێندراوه‌كان له‌شاره‌كه، خێزانه ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
به گوێره‌ى به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی پارێزگار، سوهه‌یب ئه‌لڕاوی پارێزگاری ئه‌نبار ئاشكرایكرد، "پارێزگای ئه‌نبار به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵده‌دات بۆ دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه گرنگه‌كان له ناوچه رزگاركراوه‌كان".
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندنه‌كه‌ی پارێزگای ئه‌نبار، ئه‌لڕاوی له‌گه‌ڵ تیمێكی كارگێڕی كۆبووه‌ته‌وه بۆ تاوتوێكردنی میكانیزمه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ پارێزگاكه.
رۆژی 28 كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ری 2015 حكومه‌تی عێراق گرتنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری رومادی راگه‌یاند. دواتر به‌و بۆنه‌یه‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی شاره‌كه‌ی كرد. هه‌رچه‌نده تاكو ئێستا جه‌نگ له‌و شاره له‌نێوان هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق و چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ژماره‌یه‌كی زۆرى ئاواره‌كانی پارێزگای ئه‌نبار ئێستا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین و چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ ناوچه‌كانی خۆیان.