رياز بانگهێشتی تاران ده‌كات
K24- رياز
عه‌ره‌بستانى سعودییه داوا له ئێران ده‌كات به‌شداری له كۆنفرانسی رێكخراوی هاوكاری وڵاتانی ئیسلامی بكات.
له ده‌ستپێشخه‌ریه‌كدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانى سعودییه، عادل جوبه‌یر داوای له ئێران كرد به‌شداری له كۆنفرانسی وڵاتانی ئیسلامی بكات، كه له ریازی پایته‌ختی سعودییه سازده‌كرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودییه رایگه‌یاند، "ئامانجی ئه‌و كۆنفرانسه دیاریكردنی به‌رنامه و هه‌ڵوێستی وڵاتانی ئیسلامییه، ئێرانیش یه‌كێكه له ئه‌ندامانی رێكخراوی هاوكاری ئیسلامی بۆیه بانگهێشتكراوه".
ئه‌و وتانه‌ی جوبه‌یر له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نداو هات، كه سعودییه سه‌رۆكایه‌تی خولی ئێستاى ده‌كات، هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودییه ئێرانی تۆمه‌تباركرد به ده‌ستتێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی.