ورياى ئهم خۆراكانه به.. مهرگهێنهرن
K24- ههولێر
ئەگەر ئەو 10 خۆراكە لە خشتەی خواردنتاندایە، پێویستە باشتر بیر بكەنەوە، كاتی ھاتووە مەترسییەكانی خۆراكە خۆشەكان بزانن.
زۆربەمان ھەوڵدەدەین رێژیمێكی خۆراكی تەندروست پەیڕەو بكەین، بەڵام ئایا دەزانن:
1-قوتوویەك پيپسی بەرامبەر 10 كەوچكی چێشتخواردن شەكری تێدايه. ئاڵودەبوون بە پيپسی و جۆرەكانی سەرەڕای زیادبوونی كێشی لەش دڵەڕاوكێ و نەخۆشی شەكرەی جۆری دوو زیاد دەكات.
2-دۆشاوی تەماتە سەرچاوەی شاراوەی شەكر و فریكتۆز(جورێك شەكری چڕ)ی زیادەیە و بۆیە زیاد كردنی ئەو بەرھەمە له ناو خواردندا، مەترسییەكانی قەڵەوی، شەكرە، نەخۆشییەكانی دڵ و ددان زیاد دەكات.
3-لەفەی گۆشت، نیتراتی سۆدیۆمیی تێدایە، ئەوەش وەك بۆمبی كاتژمێری شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی دڵ زیاد دەكەن.
4-پێكھاتە شیرنەمەنییە پيشەسازییەكان، راستە كالۆری كەمیان ھەیە، بەڵام شارەزایانی بواری خۆراك، ئیسپارتام (جۆرە شیرنەمەنییەكی پیشەسازییە) بە پڕمەترسیدارترین مادەی خۆراكی سەر زەوی ھەژمار دەكەن.
5-چەوری ترانس یان چەوری چڕكراوە بۆ نموونە روونی ھایدرۆجێنی، دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی كۆلسترۆڵی خراپ و نەخۆشییەكانی دڵ زیاد دەكات.
6-خێراترین رێگە بۆ خراپبوونی زەڵاتەى نوێ زیادكردنی ساسە، تەنانەت ئەگەر ساسەكە رێژیمی یان كەمچەوریش بێت.