داعش مامه‌ڵه‌يه‌كى عێراق و ئێران دواده‌خات
K24 – به‌غدا:
بەھۆی نالەباری ره‌وشى ئاسایش لە عێراقدا، ئێران ناتوانێت تا ساڵی 2017 گازی سرووشتی بۆ ھەناردە بكات.
بەڕێوەبەری ھەناردەی گازی سرووشتى ئێران، عه‌زیزوڵڵا رەمەزانی رایگەیاند، "خراپى ره‌وشى ئاسایش و شه‌ڕى داعش، هه‌نارده‌ى گازى سرووشتى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق دواخستووه".
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه ميدياييه‌كان، "مه‌زه‌نده ده‌كرێت، پڕۆسه‌ى ھەناردەی گازی سروشتی ئێران بۆ عێراق له ساڵی داھاتوودا دەست پێبكات".
ئێران له دواى رووسیا، به دووه‌م وڵات داده‌نرێت له جیهاندا، بۆ هه‌نارده‌كردنى گازى سرووشتى، لەساڵی 2013 رێككەوتنێكی لەگەڵ عێراق ئیمزاكردووه، رۆژانە بڕی 25 ملیۆن مەتر سێجا گازى سرووشتيى بۆ ھەناردە بكات.