حكومه‌ت داوايه‌ك ئاراسته‌ى كۆمپانياكانى ئينته‌رنێت ده‌كات

نرخى ئينته‌رنێت بۆ به‌كارهێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كه‌مبكه‌نه‌وه‌.

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، داوايه‌كى ئاراسته‌ى كۆمپانياكانى خزمه‌تگوزارى ئينته‌رنێت كرد.

به‌ گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوێكى وه‌زاره‌ت، كه‌ وێنه‌يه‌كى بۆ ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 نێردراوه‌، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌ياندن، داواى له‌ كۆمپانياكانى ئينته‌رنێت كردووه‌، به‌ هه‌مان خێراييه‌وه‌، نرخى ئينته‌رنێت بۆ به‌كارهێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كه‌مبكه‌نه‌وه‌.

له‌ راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، هاتووه‌:  "بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان لە بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستان لە رووی داراییەوە، بۆ کەمکردنەوەی باری گرانیان داواکارین بە کەمکردنەوەی نرخی ئینتەرنێت کە لە رێگای کۆمپانیاکانتانەوە دەگاتە هاووڵاتیان لە لایەن کۆمپانیاکانی دابەشکردنی ئەم خزمەتگوزاریە ADSL کە گرێبەستیان هەیە لەگەڵ کۆمپانیاتان تا رێژەی ٣٠% و بە هەمان خێرایی ئێستا، بەپێی جۆری گرێبەست و توانای کۆمپانیاتان بەرێکەوتنی تایبەت".