پۆتین ره‌خنه له رۆژئاوا ده‌گرێت
K24 ـ مۆسكۆ:
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پۆتین رایگه‌یاند، "فراوانخوازییه‌كانی" رۆژئاوا له‌دوای جه‌نگی سارد بووه‌ته هۆی ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (بێڵد)ی ئه‌ڵمانیا پۆتین گوتی: "ئێمه رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی هاوبه‌ش ده‌بینه‌وه و تاكو ئێستا ده‌مانه‌وێت هه‌موو جیهان بێته ریزی ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئێمه له‌پێناوی نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌كان".
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی رووسیا ئاماژه‌ی به جه‌نگی داعش كرد و گوتی:"ئه‌وان ده‌یانه‌وێت رێكخستنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی لاواز بكه‌ن، كه هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی رووسیا چوونه‌ته ریزی ئه‌و میلیشیایه".
سه‌رۆكی رووسیا ره‌خنه‌ی له رۆژئاوا گرت و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، "فراوانخوازییه‌كان"ی ناتۆ به ئاراسته‌ی سنووره‌كانی رووسیا له دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت له ساڵی 1991دا، هه‌روه‌ها جێگیركردنی دژه‌موشه‌كی ئه‌مریكا له وڵاتانی به‌لكان بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نگژه‌كان زیاتر ببن.
له‌مانگی ئه‌یلول/ سێپته‌مبه‌ری 2015 له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، ده‌ستتێوه‌ردانه سه‌ربازییه‌كانی پێشتری رۆژئاوا له عێراق و لیبیا، بوونه‌ته هۆی زیاتربوونی تیرۆر له‌و دوو وڵاته و ناوچه‌كانی دیكه‌دا.