ڤینگەر: مێسی دەبێتە خاوەنی پێنجەم نازناو
K24 ـ ههولێر
ئارسێن ڤینگەر, بەرێوەبەری ھونەری یانەی ئارسێناڵی ئینگڵتەرا دهڵێت: راستە لیۆنێل میسی بە باشترین یاریزانی جیھان بۆ ساڵی ٢٠١٥ دەست نیشان دەکرێت.
ڤینگەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی " دەیلی مایل"ـی بەریتانیا لە بارەی مەراسیمی بالۆن دۆری ٢٠١٥ گوتی: "ھەرچەند من دژی ئەو مەراسیمەم، چونکە تۆپی پێ کارێکی بە کۆمەڵە و شتێکی ھەڵەیە نازناوی تاکە کەسی دەدرێت بە یاریزانان.
ڤینگهر گوتیشی: خاوەنی ئەو نازناوە دیارە و لیۆنێل مێسی شایستەترین کەسە.
بریارە ئەمشەو لە شاری زیوریخی سویسرا, بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی و رۆژنامەنوسی وەرزشی جیھان, لە مەراسیمێکی گەورەدا باشترینەکانی ساڵی ٢٠١٥ دەست نیشان بکرێن.