هه‌ڵده‌كوترێته سه‌ر مۆڵێك
K24 – به‌غدا:
په‌یامنێری كوردستان 24، له شارى به‌غدا، رایگه‌یاند، "چه‌ند چه‌كدارێك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر مۆڵێك له به‌غدا و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیان به بارمته گرتووه".
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان 24، "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ی به‌غداد جه‌دیده له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا روویدا، دوای ته‌قینه‌وه‌كه، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر مۆڵێك له ناوچه‌كه و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیان له ناو مۆڵه‌كه به بارمته‌گرتووه".
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منيى بۆ كوردستان 24 ئه‌وه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، لانيكه‌م 5 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستداوه و 20 كه‌سيى ديكه بريندار بوونه له ئاكامى ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه‌ى كه له نزيك سه‌نته‌رێكى بازرگانى له رۆژهه‌ڵاتى به‌غدا روويداوه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى به‌دوور نه‌زانييوه، ئه‌و ته‌قينه‌وه‌يه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ په‌لامارده‌ره‌كان ئه‌نجامدرابێت بۆ ئه‌وه‌ى ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى ده‌مامكدار هه‌ڵبكوتنه سه‌ر موڵى جه‌وهه‌ره له به‌غدا، كه ژماره‌يه‌ك دوكانى زێڕينگرى لێيه.