دیارترین ئەو ئهستێرانهی دەستیان بە تۆپی زێڕین نەگەیشت
K24 ـ ههولێر
لەم راپۆرتەدا ئاشناتان دەکەین بە دیارترین ئەو یاریزانانەی تامی خۆشیەکانی بردنەوەی تۆپی زێرین ( بالۆن دۆر) ـیان نەچەشت، سەرباری ئەوەی لە باشترین ئاستەکانیان بوون.
- یۆرگن کلینسمان: یەکێک بوو لە دیارترین گەوھەرەکانی تۆپی پێ لە نێوان ساڵانی ١٩٨١-٢٠٠٣، یاری بۆ چەندین یانە کردووە، لەوانە بایرن میونشن, ئینتەرمیلان, تۆتێنھام, مۆناکۆ و چەند یانەیەکی دیکە, لە چارەنووسی یاریکردنی، ٢٢٨ گۆڵی لەگەڵ یانەکان و ٤٧ گۆڵیشی لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا کردووە.
- دێنیز بێرکامپ: یەکێک بوو لە ئەفسانەکانی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی و دەستپێکی یاریکردنیشی لەگەڵ ئەیاکسی ھۆڵەندی بوو لە ١٩٨٦، دوایین یانەشی ئارسێناڵ بوو لە ٢٠٠٣، بێركامپ یەکێکە لەھێماکانی تۆپی پێی ھۆڵەندا، لە چارەنووسی یاریکردنی ٢٠١ گۆڵی بۆ یانەکان و ٣٧ گۆڵی بۆ ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا کردووە.
- پوشکاش: ئەفسانەیەکی ههنگاری بەناووبانگی یانەی ریال مەدرید بوو، تەنیا لەگەڵ ریال مەدرید ١٥٦ گۆڵی کردووە و سێ جار چامپیۆنزلیگی لەگەڵیان بردۆتەوە, لە ماوەی ٨٥ یاری لەگەڵ ھەڵبژاردەی ههنگاریا ٨٤ گۆڵی کردووە.
- ئینیێستا: یەکێک لەدیارترین یاریزانەکانی سەردەمی نوێ و بەھۆی بوونی رۆناڵدۆ و مێسی لەم کاتەدا دەرفەتی پێ نهدراوه كه خەڵاتەکە بباتەوە، یەکێکە لە نەوەکانی زێرینی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا و ناسناوی جامی جیھانیی و نەتەوەکانی ئەوروپای بەدەستھێناوە و لەگەڵ بارسێلۆناش ناسناوی شەشی و دوایین جاریش وەرزی رابردوو بوو پێنج ناسناوی بردەوە.
ـ تێری ھێنری: یەکێکە لە ئەفسانەکانی یانەی ئارسێنال و ھەڵبژاردەی فرەنسا, ٨ ساڵ لەگەڵ ئارسیناڵ بەردەوامی بەیاریکردن دا و چەند ناسناوێکیشی لەگەڵیان بردەوە, لەگەڵ فرەنسا بەشداریی جامی جیھانیی ١٩٩٨ ـی کرد و ناسناوەکەیان بردەوە، لە ٢٠٠٠ بەشداریی سەرکەوتنەکەی فهرەنسای لە یۆرۆ کرد. ھەروەھا یاری بۆ بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس کردووە.
- جیانلویجی بوفۆن: ئەم گۆڵپارێزە ئیتاڵیاییه زۆرترین ماوەی لەگەڵ یوڤێنتۆس بەرێکردووە و تا ئێستاشی لەگەڵدا یانهی خانمه پیرهكه ههر بهردهوامه، سەرکردایەتی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیای کرد لە بردنەوەی جامی جیھانیی ٢٠٠٦.
ـ رائول گۆنزالێز: ئەم ناوە لە مێژووی ریال مەدرید ون نابێت، یەکێک بوو لەوانەی نەگەیشت بە تۆپی زێرین و ئێستاش لە خولی ئەمریکی یاری دەکات و لەکۆتایی وەرز بەیەکجارەکی واز دەھێنێت، رائول گۆڵکاری مێژووی ریال مەدریده و لهگهڵ ئهو یانهیه چەندین ناسناوی بەدەستھێناوە. دیارترینیان سێ ناسناوی چامپیۆنزلیگە، لەگەڵ بردنەوەی چەندین ناسناوی تاکی، بەڵام بەھۆی بوونی رۆناڵدۆی بهرازیلی، لویس فیگۆ و مایکل ئۆین و زۆرێکیش پێیانوایە گەورەترین زوڵم بەر رائول کەوتووە كه ئەم خەڵاتەی پێ نەدراوە.
ـ چهندان یاریزانی تریش ههیه كه له ئاستێكی باڵادابوونه، بهڵام قهدهری ئهوان خاڵیه له باڵۆن دۆر، لهوانه (ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی، ئاریان ڕۆبن، فرانسیسكۆ تۆتی و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ).