كاروانی خۆراك و فریاگوزاری ده‌چێته ناو شارۆچكه‌ی مه‌زایا
K24 – هه‌ولێر:
گه‌واهیده‌ران رایانگه‌یاند، "ژماره‌یه‌ك بارهه‌ڵگر كه خۆراك و پێداویستی تریان هه‌ڵگرتبوو، چوونه‌ته ناو شارۆچكه‌ی (مه‌زایا)ی سه‌رسنووری سووریا-لوبنان".
بارهه‌ڵگره‌كانی مانگی سوور و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا به‌ڕێكه‌وتن، دوای چه‌ند كاتژمێرێك گه‌یشتنه ناو شارۆچكه‌ی (مه‌زایا)، كه زیاتر له 5 مانگه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و حزبولڵای لوبنانیه‌وه گه‌مارۆدراوه.
له به‌رامبه‌ردا، كاروانێكی بارهه‌ڵگره‌كان كه خۆراك و پێداویستی تریان هه‌ڵگرتووه، به‌ره‌و هه‌ردوو گوندی (فۆعا و كه‌فه‌ریا)ی شیعه‌نشین له پارێزگای ئیدلب له باكووری رۆژئاوای سووریا چوون، كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریاوه گه‌مارۆدراون.
هه‌فته‌ی رابردوو، رژێمی سووریا و چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن رێككه‌وتن یارمه‌تی مرۆیی و خۆراك بۆ ئه‌و دوو ناوچانه بچن كه ئه‌وان گه‌ماریان داون.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ و چالاكوانانی سووریا، له مانگی ته‌ممووز/یۆلیۆ 2014، سوپای رژێمی ئه‌سه‌د به هاوكاری چه‌كدارانی حزبولڵای لوبنانی، گه‌مارۆیه‌كی توندیان خستووه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌ی (مه‌زایا) له سه‌ر سنووری سووریا-لوبنان.
له ئه‌نجامی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی سوپای سووریا، دانیشتوانی ئه‌و شارۆچكه‌یه دووچاری قه‌یرانێكی مرۆیی گه‌وره‌بوونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كیان له برسان مردوون، ئه‌وانیتریش گیا و گۆشتی ئه‌و ئاژه‌ڵانه ده‌خۆن كه خواردنیان له ئیسلامدا حه‌رامكراوه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز