بزانه ئارده توران چۆن وه‌سفی مێسی ده‌كات؟
K24 ـ هه‌ولێر
ئه‌رده توران پێشتر كاتێك له ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بوو زۆر یاریی له دژی مێسی كردووه، ئێسته‌یش بووه‌ته دۆستی و لیۆ و دوو یارییه له پاڵ ئه‌و یاریزانه ئه‌رژه‌نتینه یاریی ده‌كات و له لێدوانێكیشدا مێسی به موعجیزه‌ی خوا وه‌سفی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه/ 10ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، دوای بردنه‌وه‌كه‌ی شه‌وی رابردوویان به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام له دژی یانه‌ی گرانادا، كه تێیدا مێسی هاتریكی تۆمار كرد، ئه‌رده توران له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری Goalـی به‌ریتانیادا بڵاو كرایه‌وه گوتی: "سته‌م له مێسی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر كه‌س به ئه‌و به‌راورد بكرێت، ئه‌و له هه‌موو بوونه‌وه‌رێكی دیكه جیاوازه، پێویسته مێسی به‌هۆی ئه‌و ئاستبه‌رزییه‌وه ستایشی خوای گه‌وره بكات كه ئه‌و به‌هره‌ی پێ به‌خشیوه."
ئه‌ره‌ده له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌ی سه‌باح ـی توركی له باره‌ی خۆیه‌وه ده‌ڵێت: "ئینریكی له شێوازی یاریكردنی من رازییه، به‌و پێیه‌ی شێوازی یاریكردنی من خاوه و ده‌توانم تۆپ لای خۆم گلبده‌مه‌وه و بیهێڵمه‌وه و پاشان بیكه‌مه ئه‌سیست و پاسێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه."
ئه‌رده له هاوینی رابردوو له یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریده‌وه روویكرده یانه‌ی بارسێلۆنا، به‌ڵام تا سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ نه‌یتوانی له پێكهاته‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه یاری بكات.