يارييه‌كی منداڵان مه‌ترسی به‌كارهێنانی بۆ كاری تیرۆریستی لێده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
خستنه‌بازاڕی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه بچووكه‌كان "درۆن" له به‌ریتانیا، كه زیات وه‌ك یارییه‌كی منداڵان به‌كارده‌هێنرێت، ترسی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی زیاتر كردووه و رایانگه‌یاندووه، كه مه‌ترسی به‌كارهێنانییان بۆ كاری تیرۆریستی لێده‌كرێت.
توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئۆكسفۆرد بۆ لێكۆڵینه‌وه، هۆشداری له باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه داوه به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر بگه‌نه ده‌ستی كه‌سانێك كه بۆ مه‌به‌ستی تیرۆریستی و كاری تێكده‌رانه به‌كاربهێنرێن، یاخود ره‌نگه بۆ په‌لاماردانی ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران، یاخود بۆمبی پێوه ببه‌سترێت و هێرشی سه‌ر كووره ناووكییه‌كان بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره فڕۆكه بچووكانه، له‌لایه‌ن تاكی ئاساییه‌وه مه‌ترسییه‌كانی په‌لاماردانی سه‌ر بنكه هه‌ستیار و باڵیۆزخانه بیانییه‌كانی له به‌ریتانیا زیاتر كردووه.
توێژینه‌وه‌كه داوای له حكوومه‌ت، پۆلیس، سوپا و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه بكه‌ن.
توێژینه‌وه‌كه چه‌ند پێشنیازێكی پێشكه‌ش به حكوومه‌تی به‌ریتانیا كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی كه‌مبكاته‌وه، وه‌ك وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پێشینه له حكوومه‌ت و به‌كارهێنانی سیسته‌می له‌یزه‌ری.
توێژینه‌وه‌كه 200 جۆر له‌و فڕۆكانه‌ی له بازاڕه‌كان ده‌ستنیشانكردووه، كه توانایان هه‌یه مه‌واقی ته‌قه‌مه‌نی لێ ببه‌سترێت و كاری تیرۆریستی پێ ئه‌نجام بدرێت.
توێژینه‌وه‌كه، نیگه‌رانی خۆی له پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان نیشانداوه، كه له رێیانه‌وه ده‌توانرێت هێرش و په‌لاماره تیرۆریستییه‌كانییان پێ ئه‌نجام بدرێت.