به‌رازیلییه‌ك بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی 2015
K24 ـ هه‌ولێر
گۆڵی ڤیندلی لیرای ته‌مه‌ن 26 ساڵه‌ی به‌رازیلی كه له 11ـی ئاداری 2015 كه به شێوه‌ی ده‌بڵ كیك و به‌شێوازێكی هونه‌ری جوان له پاڵه‌وانییه‌تیی جۆیانۆی به‌رازیلی له دژی یانه‌ی ئاڵێتیكۆ جیۆنینسیا تۆماری كرد. ئه‌م گۆڵه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پوشكاش به‌ربژێر كرا بوو، له پاڵ هه‌ریه‌ك له گۆڵی ئه‌لیساندرۆ فلۆرێنزی یاریزانی یانه‌ی رۆما و گۆڵه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی كه له جامی شای ئیسپانیا له دژی یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباوی تۆمار كرد.
دواجار ڤیندلی لیرا باڵاده‌ستی خۆی سه‌پاند و گۆڵه‌كه‌ی به جوانترین گۆڵی 2015 دیاریی كرا.